كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پیرۆزبایی لە هەنگەوانان دەكات

ساڵانە زیاتر لە 850 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنرێت وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پیرۆزبایی لە هەنگەوانان دەكات بەبۆنەی رۆژی جیهانی هەنگ و دەشڵێت، ساڵانە زیاتر لە 850 تۆن لە باشترین جۆری هەنگوین لە كوردستان بەرهەم دەهێنرێت. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەمڕۆ چوار شەممە 2020/5/20، رۆژی جیهانی هەنگ پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی هەنگەوانانی كوردستان كرد. لە پەیامەكەی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لەوەشكردووە، هەنگەوانان لای وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بایەخی تایبەتیان پێ دەدرێت. لە بەشێكی تری پەیامەكەی ئاماژەی بەوەشكردووە، ساڵی رابردوو كاتێك بۆ یەكەم جار هاوردەكردنی هەنگوینمان قەدەغەكرد باس لە گران بوونی نرخ كرا، هەنگاوەكەمان ناو و بەپێی هەلسەنگاندنیش قەدەغەكردنەكە سەركەوتنی بەدەست هێنا. بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بە بەرهەمی هەنگوین كردووە كە ساڵانە زیاتر لە 850 تۆن بەرهەمی هەنگوین هەیە، بەپێی پشكنینی تاقیگەیی لە چەندین پێشەنگای نێودەوڵەتی باشترین هەنگوینە. سەبارەت بە پلانی وەزارەتەكەی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، پلانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بایەخدانە بەم كەرتە گرنگە، كە زیاتر لە 11 هەزار هەنگەوانمان هەیەو بژێوی ژیانیان لەسەر ئەم كەرتەیە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 20/05/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 149 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department