دوای ئەوەی هەردوو وزارەتی كشتوكاڵ و بازرگانی عیراقی بەڵێنیان بە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان دا كە پشكی گەنمی جووتیارانی هەرێم لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەریم واتە ناوچەكانی مادەی 140 بە مسۆگەری لەسەر پشكی هەردوو پاریزگای موسڵ و دیاله وەربگرن و بە كردەنیش لە قەزای مەخمور ئەم بەڵێنەیان جێبەجێ كرد، بەڵام تاكو ئێستا لە خانەقین جێبەجێ نەكراوە، دە ربارەی ئەم كێشەیە دكتۆر ئەنوەر عومەر قادر بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون و وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە روونكردنەوەیەكدا ئەم بابەتەی پشتڕاستكردەوەو ئاماژەی بەوە كرد كە سەرباری ئەمەش لە بەغدا بڕیارێك دەرچوو كە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی مەخمور رابگیرێت، هەروەها گوتی: ئێمە چاوەڕوان ئەوەش بووین دەرگای سایلو بە رووی جووتیارانی خانەقیندا بكرێتەوە، بۆیە یەكسەر بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەر دوو وەزیری كشتوكاڵ و بازرگانی عێراق قسەی كردو بەدواداچوونی بۆ كرد تاكو ئەم كێشەیە چارەسەربكات، بەڵام دەركەوت كە بەغدا داوای زەمانەتی موناقەلەی گەنمی وەرگیراوی ئەم ناوچانە دەكەن بە پێی پلانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، بۆیە هەر بەپەلە بە ئیمزای بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزارەت نوسراوێكی ئاراستەی بەغدا كرد و تێیدا داوامان كرد ئەو بەڵێنەی داویانه جێبەجێی بكەن و چیتر جووتیارانی كوردستان نیگەران و پەرێشان نەبن .
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی