كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
لە كۆبوونەوەیەكدا....ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دیاردەی زیادەڕۆیی تاوتوێ دەكات

دوابەدوای زنجیرە کۆبوونەوەیەک کە لە ماوەی ڕابردوودا لیژنەی باڵای زیادەڕۆییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگرتن و بنبڕکردنی زیادەڕۆیی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامیدان، ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 21-4-2015 بە سەرپەرشتیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی ئەنجومەنی وه‌زیران و به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانى جێگری سەرۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و وەزیرانی کشتوکاڵ، ناوخۆ، پێشمەرگە، دارایی و ئابووى، پلاندانان، شارەوانی و گه‌شتوگوزار، داد و پارێزگارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و ئەنجومەنی شوورای هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندارەکان، کۆبوونەوەیەک ده‌رباره‌ى کێشەی زیادەڕۆییەکان و سەرپێچیەکانی زیادەڕۆیی بە هەموو جۆرەکانییەوە، سازکرا. لە کۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسه‌ر ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى‌ وردی کێشەی زیادەڕۆیی و چۆنیه‌تیی ڕێگەگرتن و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی کرا، هەروەها جه‌خت له‌سه‌ر هەماهەنگیی زیاتری دامودەزگا پەیوندارەکان بۆ نەهێشتنی دیاردەی زیادەڕۆیی كرایه‌وه‌.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 21/04/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1330 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department