كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
وەزیرى کشتوکاڵ، پێشوازى لە عەبدولستار مەجید کرد

بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، لە دیوانى وەزارەت پێشوازى کرد لە عەبدولستار مەجید، سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى لە پەرلەمانى کوردستان. کە بە مەبەستى پیرۆزبایى و دەربڕینى هاوکارى و پشتیوانى سەردانى وەزیرى کشتوکاڵى کردبوو. لە دیدارێکدا وەزیرى کشتوکاڵ بەخێرهاتنى سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى کرد و هیواى خواست حکومەت و پەرلەمانى کوردستان بتوانن وەک دوو دەسەڵاتى باڵاى ئەم هەرێمە هاوکار و هەماهانگ بن لەپێناو هەرچى زیاتر دەستەبەرى خۆشگوزەرانى بۆ دانیشتوانى ئەم هەرێمە و پەرەپێدانى هەمەلایەنەى وڵات. سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵ لە پەرلەمانى کوردستان، کە لە کابینەى پێشوودا وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو بووە، وێراى پیرۆزبایى کردن لە وەزیرى نوێى کشتوکاڵ، دووپاتیکردەوە کە ئەزموونى کارکردنى خۆى لەم وەزارەتە و وەک پەرلەمانتاریش دەخاتە خزمەت پرۆسەى گەشەپێدانى کەرتى کشتوکاڵ لە هەرێمى کوردستان. وەزیرى کشتوکاڵ سوپاسى ئەو دەستپێشخەرییەى کرد و هیواى خواست هەمووان هاوکار و هەماهەنگ بن و هەردوو لا لەبارەى رەوشى کار و بەرنامەى وەزارەت و دۆخى کەرتى کشتوکاڵ و پلانەکان بۆ گەشەپێدانى ئەو کەرتە گفتوگۆیان کرد.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 27/08/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 124 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department