دوای ئەوەی شاندێكی هاوبەشی تاقیگەكانی هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو تەندروستیی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كردو لە خولێكی 3 رۆژە بەشدارییان كرد كە رێكخراوی CBEPی ئەمریكی بە بەشداریی تاقیگەكانی سەرجەم پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری كوردستان سازی كردبوو، ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كۆبوونەوەیەكی فراوان بە بەشداریی بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون بەڕێوەبەری گشتیی دیوان بە وەكالەت و بەڕێوەبەرانی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری بە وەكالەت و توێژینەوەو بەڕێوەبەری تاقیگەی ناوەندیی ڤێتێرنەریی هەرێم و بەڕێوەبەرانی تەندروستیی ئاژەڵ و كەرەنتینەو ژمارەیەك لە پسپۆڕان سازكرا. لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئامانجی سەردانەكەو خولەكەی بەغدا كرا كە تایبەت بوو بە رۆڵی تاقیگەكانی ڤێتێرنەری و تەندروستی لە پاراستنی تەندروستیی مرۆڤ و سامانی ئاژەڵ و نوێكردنەوەی تاقیگەكان و دابینكردنی پێداویستییەكانیان و خولی راهێنان لەسەر ئامێری پێشكەوتوو، ئەمەو لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژە بەوە كرا كە بڕیارە بەم زوانە شاندێكی رێكخراوی CBEPی ئەمریكی سەردانی تاقیگەكانی سەر بە هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو تەندروستیی هەرێمی كوردستان بكەن و لە نزیكەوە بە رۆڵ و پێداویستییەكانی ئەم تاقیگەیانە ئاشنا بن.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی