بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە زۆر بە جیددی بەدواداچوون دەكەن بۆ كێشەی وەرگرتنەوەی پارەی قەرزی كشتوكاڵی جووتیاران دەكەن لەلایەن حكومەتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش سێ جار نووسراو بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری كراوە، تاكو پرۆسەی وەرگرتنەوەی قەرزەكە دوابخرێت، چونكە لەئێستادا جووتیاران بۆ ماوەی سێ ساڵە هەر لە 2014 وە تا ئەم ساڵ پارەی گەنمیان وەرنەگرتووە، بۆیە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەمیانی ئەو نووسراوانە جەختی كردۆتەوە كە ئەم پرۆسەیە دوابخرێت تا ئەو كاتەی پارەی گەنمەكانیان وەردەگرن، ئەمەش لەمیانی كۆبوونەوەی هەفتانەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی سەر بە وەزارەت هات وەك هەموو رۆژانی سێ شەمموان، لەگەڵ ژمارەیەك لە جووتیارو بەرهەمهێندا، هەر پەیوەست بەم كێشەیە لە كۆبوونەوەكەدا عەبدولستار مەجید راستەوخۆ پەیوەندی بە وەزیری دارایی بە وەكالەت كرد و لە وەڵامدا پێی راگەیاند كە ئەوان وەك وەزارەت رازیبوونە لەسەر ئەم داخوازییەو پەیوەندییان بە ئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆ وەرگرتنی رەزامەندی، دواتر وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو ئەندامانی لیژنەكە گوێبیستی كێشەكان بوون، لەوانە كێشەی زەویی جووتیاران، وێڕای كێشەی بیرلێدان كە سەرنج و تێبینی دەربارەی ئەم كێشەیەش ئاماژەیان پێكرا، لەم بارەوە جەختكرایەوە كە ئەو بابەتە پێویستە بەپێی رێنماییەكان چارەسەربكرێت، لەگەڵ چەندین كێشەی دیكە چارەی گونجاویان بۆ دەست نیشان كرا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە