بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد تایبەت بە هەڵسەنگاندن و چاوخشاندنەوە بە رێنماییەكانی بیرلێدانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان، لەم كۆبوونەوەیەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتیی سەرچاوەكانی ئاوو پلان و بەدواداچوون و زەوی وزار بە وەكالەت و بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەوی لە سەرچاوەكانی ئاو و بەڕێوەبەرانی دكەی ئاوی ژێر زەوی لە پارێزگاكانی هەرێن و ژمارەیەك لە پسپۆڕان ئامادەی بوون، سەرەتا بەرچاوڕوونییەك تایبەت بە پرۆسەی بیرلێدان و هەندێ زێدەڕۆیی لە بیرلێدان لە چەند ناوچەیەكی پارێزگاكان خریەڕوو، دواتر راپۆرتێك پێشكەش بە وەزیری كشتوكاڵ كرا تایبەت بە چەند پێشنیارێك پەیوەست بە رێنماییەكانی بیرلێدان، راپۆرتەكە ئاماژە بوو بۆ چۆنێتیی هەمواركردنەوەی ئەو رێنماییانەی كە پێشتر دەرچوونە تا چاوپێخشاندەوەیان پێدا بكرێتەوە بە شێوەیەك كە پێش هەموو شتێك رەچاوی ئاستی ئاوی ژێرزەوی بكرێت كە لەئێستادا لە دابەزیندایە، هاوكات رەچاوكردنی پرۆژەكان و پێداویستیی خەڵك و كەرتی كشتوكاڵ، لەلایەن وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو ئامادەبووانەوە گفتوگۆی تێروتەسەل لەسەر یەكەیەكە خاڵەكانی ئەو راپۆرتە كرا و وەك پرەنسیپێك بەهەند وەرگیرا، بڕیاردرا كە لە ئاییندەیەكی نزیكدا بەشێوەیەكی تازە رێنماییەكانی بیرلێدان لەنێو زەوییە كشتوكاڵییەكان دەربچێتەوە كە جووتیاران و خاوەن پڕۆژە كشتوكاڵییەكان پێی ئاشنا بن و رەچاوی سوودی گشتیی هەموو ئەو بوارانە بكرێت كە راپۆرتەكە ئاماژەی پێكردوون.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی