كارى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه
1. بەرێخستنی ئیش و کاری جوتیاران لە رێگەی :
١.١.دابینکردنی بنە تٶوی باوەرپیکراوو کودی کیمیایی بۆجوتیاران،وە یارمەتیدانیان بۆ دانان و دروستکردنی پرۆژە کشتوکاڵیەکان پاڵپشت بە قەرزی کشتوکاڵی، هەروەها راییکردنی مامەڵەی ئەوجوتیارانەی پرٶژە دروست دەکەن لەسەر خەرجی خۆیان.
٢.١.دابینکردنی سوتەمەنی (گاز)بۆ خاوەن ئامێرە کشتوکاڵیەکان و خانوی پلاستیکی.
٣.١. دابینکردنی قڕکەرو کەل وپەلی هەنگ.
٤.١.دابینکردنی نەمام و شەتڵ و بۆخاوەن باخەکان نۆێکردنەوەی مۆڵەتی باخەکانیان.
٥.١. نوێکردنەوەی گريبەست و نەخشەکێشان و دانانی سنوور بۆ زەویەکانیان.
٦.١.رينمایی کردن و گەیاندنی زانیاری نۆي بۆ جوتیاران.
٢.هەماهەنگی کردن لەگەڵ ب.گشتی بۆ دانان و دیزاینکردنی پرۆژە کشتوکاڵیەکان.
٣.بەدواداجوون بۆپرۆژە کشتوکاڵیەکان و کۆکردنەوەی ئامار و زانیاری دەربارەی روبەری زاوی چێنراوبە بەروبومە جیاوازەکان.
٤.دابینکردن و دابەشکردنی (ئالیک)بۆ خاوەن ئاژەڵەکان و بەدواداچوون بۆ کاری هۆڵەکانی بەخێوکردنی پەلەوەر. به‌شه‌كانى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه بەشی کشتوکاڵی مەیدان. بەشی کشتوکاڵی قۆرەتوو.
ناونيشانى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه
سەنتەری شار - تەنیشت مەڵبەندی تەندروستی خانەقین.
بۆ په‌يوه‌ندى كردن
٠٧٤٨١٦٠٣١٧٣ - ٠٧٧٠١٤٨٩٣٦١- khanaqinagriculture@yahoo.com
|