كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:57 AM
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاودێری هه‌ولێر

كارى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه‌
1-دابین كردنی ئاو بوَ زه‌وی یه‌ كشت و كاڵی یه‌كان 2- دانانی پلان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی لافا و وشكه‌ساڵی ,پاراستنی زه‌وی كشت و كاڵی و سامانی هاولاتیان له‌ لافاو كه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌چاككردنه‌وه‌و خاوێن كردنه‌وه‌ی دۆڵ و ڕێڕه‌وه‌كانی لافاو به‌مه‌به‌ستی كه‌م كردنه‌وه‌ی مه‌ترسی لافاو ، وه‌دانانی پلانی ڕێك و پێك پێش روودانی ووشكایی (Drought ) 3- دارشتن و لێكوَلینه‌وه‌ و دانانی پلانی ستراتیژی به‌مه‌به‌ستی دروست كردنی پڕۆژه‌ی ئاودێری و پۆنده‌كان 4- پیوانی بڕی ئاوی ڕۆیشتووی سه‌رچاوه‌ ئاوی یه‌كان( رووبار , زێ , كانی) لێژنه‌ی پێوانی بری ئاوی رووبار و كانیاوه‌كان هه‌لده‌ستێت به‌ پێوانی بری ئاوی رۆیشتووی رووباره‌كان و كانیاوه‌كان له‌ (15) وێستگه‌ كه‌ دابه‌ش بوون به‌سه‌ر رووباره‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر وه‌ سه‌ره‌تای ئه‌م كاره‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ساڵی 2000 وه‌ ئاماده‌كردنی راپۆرتی مانگانه‌ كه‌ به‌رزده‌كرێته‌وه‌ بۆ پارێزگای هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رچاوه‌كانی ئاو. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاودێری هه‌وڵی داوه‌ بۆ به‌ سیسته‌م كردنی كاره‌كان و دانانی ئامێری مۆدێرینی دیجیتالی له‌ سه‌ر رووباره‌كان و فراوان كردنی كاری هایدرۆلۆجی كه‌ گه‌یشته‌ ئاستی دانانی ئامێری پێوانی به‌فر و ئامێری كه‌ش ناسی. 5- چاودێری كردنی كانگای چه‌وولم 6- دانانی پلان بوَ دابه‌ش كردنی ئاو له‌ پڕوَژه‌ ئاودێری یه‌ گه‌وره‌كان 7- جێ به‌ جێ كردنی پڕوَژه‌ ئاودێری یه‌كان و درووست كردنی رێگا بوَ سه‌رچاوه‌ ئاوی یه‌كان 8- هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ ئاو 9- خوێندنه‌وه‌ی راده‌ی باران بارین و كه‌ش و هه‌وا به‌هۆی هه‌بوونی ( 4 )وێستگه‌ی كه‌شناسی. 10- دروست كردنی پوَندی كێلگه‌یی بوَ گڵدانه‌وه‌ی ئاو له‌ وه‌رزی زستان وه‌ سوودوه‌رگرتن له‌ وه‌رزه‌كانی تر. 11- دابه‌شكردنی كه‌ل و په‌لی پێویست به‌دانانی سیسته‌می نوێ ی ئاودێری به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی به‌رووبوومی كشتوكاڵی و كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌فێڕۆدانی ئاو


ناونيشانى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه‌
هه‌ولێر – ئازادی / چواڕیانی پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل

بۆ په‌يوه‌ندى كردن
0662504278 نۆرمال ، 07504479548 س. نه‌خشه‌كێشان.ئیمیل: awderihawler1994@gmail. com

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 07/04/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1234 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى هاوپێچ
ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department