كارى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه
1-دابین كردنی ئاو بوَ زه‌وی یه كشت و كاڵی یه‌كان
2- دانانی پلان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی لافا و وشكه‌ساڵی ,پاراستنی زه‌وی كشت و كاڵی و سامانی هاولاتیان له لافاو كه هه‌ڵده‌ستێت بهچاككردنهوهو خاوێن كردنه‌وه‌ی دۆڵ و ڕێڕه‌وه‌كانی لافاو به‌مه‌به‌ستی كه‌م كردنه‌وه‌ی مه‌ترسی لافاو ، وه‌دانانی پلانی ڕێك و پێك پێش روودانی ووشكایی (Drought )
3- دارشتن و لێكوَلینهوه و دانانی پلانی ستراتیژی به‌مه‌به‌ستی دروست كردنی پڕۆژه‌ی ئاودێری و پۆنده‌كان
4- پیوانی بڕی ئاوی ڕۆیشتووی سه‌رچاوه ئاوی یه‌كان( رووبار , زێ , كانی)
لێژنه‌ی پێوانی بری ئاوی رووبار و كانیاوه‌كان هه‌لده‌ستێت به پێوانی بری ئاوی رۆیشتووی رووباره‌كان و كانیاوه‌كان له (15) وێستگه
كه دابه‌ش بوون به‌سه‌ر رووباره‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر وه سه‌ره‌تای ئه‌م كاره ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 2000 وه ئاماده‌كردنی راپۆرتی مانگانه كه به‌رزده‌كرێته‌وه بۆ پارێزگای هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاودێری هه‌وڵی داوه بۆ به سیسته‌م كردنی كاره‌كان و دانانی ئامێری مۆدێرینی دیجیتالی له سه‌ر رووباره‌كان و فراوان كردنی كاری هایدرۆلۆجی كه گه‌یشته ئاستی دانانی ئامێری پێوانی به‌فر و ئامێری كه‌ش ناسی.
5- چاودێری كردنی كانگای چه‌وولم
6- دانانی پلان بوَ دابه‌ش كردنی ئاو له پڕوَژه ئاودێری یه گه‌وره‌كان
7- جێ به جێ كردنی پڕوَژه ئاودێری یه‌كان و درووست كردنی رێگا بوَ سه‌رچاوه ئاوی یه‌كان
8- هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ئاو
9- خوێندنه‌وه‌ی راده‌ی باران بارین و كه‌ش و هه‌وا به‌هۆی هه‌بوونی ( 4 )وێستگه‌ی كه‌شناسی.
10- دروست كردنی پوَندی كێلگه‌یی بوَ گڵدانه‌وه‌ی ئاو له وه‌رزی زستان وه سوودوه‌رگرتن له وه‌رزه‌كانی تر.
11- دابه‌شكردنی كه‌ل و په‌لی پێویست به‌دانانی سیسته‌می نوێ ی ئاودێری به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی به‌رووبوومی كشتوكاڵی و كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌فێڕۆدانی ئاو
ناونيشانى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه
هه‌ولێر – ئازادی / چواڕیانی پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل
بۆ په‌يوه‌ندى كردن
0662504278 نۆرمال ، 07504479548 س. نه‌خشه‌كێشان.ئیم‌یل: awderihawler1994@gmail. com
|