كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:44 AM
لە ناحیەی قوشتەپە.... ئاژەڵدارێكی لێهاتوو سەرپەرشتیی كێڵگەیەكی گەورەی بە خێوكردنی ئەسپ و مامزو باڵندەی كێوی دەكات

ئەمڕۆ بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی بەڕێوەبەرانی گشتی دیوان و باخداری و دارستان و لەوەڕگاكان سەردانی كێڵگەی بەخێوكردنی ئاژەڵی كرد كە خاوەنەكەی ئاژەڵدار فەلاح حەسەن شێخانییە، لە میانی سەردانی بۆ كێڵگەكە لە نزیكەوە گوێی گرت لە باسێكی چۆنێتی بەخێوكردنی ئەو ئاژەڵانە كە ئاژەڵداری ناوبراو لە نزیك ناحیەی قوشتەپە لەسەر رووبەری 80 دۆنم زەوی لەنێو كێڵگەیەكی گەورە سەرپەرشتی بەخێوكردنیان دەكات، ئەم كێڵگەیەش ژمارەیەكی زۆی مامزو ئەسپ و بزنەكێوی و پۆڕ و هەندێ باڵندەی دیكەی كێوی لەخۆ دەگرێت كە لە هەندێ وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپا و ئەمریكا هاوردەی كردوون، لەلای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەستخۆشی لە فەلاح حەسەن شێخانی كرد بۆ ئەو هەنگاوە كە بەشێكە لە پارێزگاریكردن لە سامانی ئاژەڵ كە خۆی لە خۆیدا لایەنێكی سامانی نیشتمانییە كە لەمیانی بەخێوكردنیاندا توانیویەتی بەشێك لە ئەرك و بەرپرسیارێتیی نیشتمانیی خۆی ئەدا بكات، جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە لەلایەن پزیشكانی ڤێتێرنەرییەوە چاودێری بكرێت، لەم رووەوە ئامادەیی وەزارەتی بۆ ئەم ئەركە دووپاتكردەوە تاكو ببێتە نموونەیەك بۆ ئەوەی كەسانی دیكەش چاوی لێ بكەن و پەرە بە سامانی ئاژەڵ بدرێت لە هەرێمی كوردستان.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 04/04/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 3928 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department