|
لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی راوێژكاریی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاودا.. بڕیار و راسپاردەی گرنك بۆ چەندین بابەت و داواكاری دەست نیشانكران |
بە سەرپەرشتیی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ئەنجوومەنی راوێژكاریی وەزارەت بە ئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و كشتوكاڵی پارێزگاكان و راوێژكاران كۆبوونەوەی ژمارە(2) ی ساڵی 2015 ی خۆی گرێدا، لەپێشەكیدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لە سەردانەكەی ئەم دواییەی بۆ توركیا كرد كە تێیدا لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵ و خۆراك و سامانی ئاژەڵی ئەو وڵاتە و بەرپرسانی دیكە كۆبۆوەو ئومێدی ئەنجامی چاكی لێ دەكرێت تایبەت بە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وەزارەت و جێبەجێكردنی پڕۆژەی هاوبەش، دواتر بەدواداچوونەوەیك بۆ بڕیارەكانی كۆبوونەوەی پێشتر ئەنجام درا، ئینجا باس لە یەكەیەكە خاڵەكان كرا، كە یەكێكیان تایبەت بوو بە بەهێزكردنی بەشی كۆنتڕۆڵی جۆری ، كۆبوونەوەكە پێی باش بوو ئەو بابەتە گرنگەو پەیوەستە بە تەندروستیی مرۆڤ بۆیە بەپەسند زانرا كە لەگەڵ هەیكەلی وەزارەت گفتوگۆی لەسەر بكرێت، دەربارەی سەرپەرشتی كردنی پڕۆژەو كشتوكاڵییەكان بڕیاردرا لیژنەیەكی تایبەت لەسەر ئاستی وەزارەت پێكبێت بۆ سەرپەرشتیكردنی سەرپەرشتیارانی پڕۆژە كشتوكاڵییەكان و دەبێت راپۆرتی خۆیان پێشكەش بە لیژنەكە بكەن و سەرپەرشتیی تەنیا یەك پڕۆژە بكەن، ئەگەر نا داوا لە سەندیكا دەكرێت بیانگۆڕن بە پێچەوانەوە وەزارەت سەرپەرشتیار دادەنێت، خاڵێكی دیكە تایبەت بوو بە رەوشی خانووی پلاستیكی لە هەرێمی كوردستان و بەدواداچوونی پێداویستییەكانی، كۆبوونەوەكە بەچاكی زانی كە ئەم بوارە بەهێزبكرێت و پێداویستییەكانیشیان بۆ دابین بكرێت و رەچاوی رێنماییەكان بكرێت ، سەبارەت بە داخوازیی پڕۆژەكانی ئاژەڵداری بۆ پاراستنی بەرهەمی شیرو ماستی خۆماڵی بەرامبەر بە هاوردە لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لیژنەیەك بۆ دیراسەكردنی ئەم بابەتە پێكبێت بۆ زانینی ئەوەی كە ئایا ئەو بەروبوومانە پێداویستیی ناوخۆ دابین دەكەن لەگەڵ دەستنیشان كردنی وادەی پێگەیشتن و دەستەبەربوونی بەرهەمی ناوخۆ لە بەرهەمەكانی شیر بۆ ئەوەی بزانرێت كە ئایا وەك بەروبوومەكانی دیكەی كشتوكاڵی دەكرێت باج بخرێتە سەر بەروبوومی هاوردە لەم بەرهەمە شیرییانە. لە تەوەرێكی دكەی كۆبوونەوەكەی ئەنجومەن تایبەت بوو بە ئامادەكردنی نەخشەی پێش وەخت ( ماستەر پلانی پڕۆژەكان) بۆ دامەزراندنی پڕۆژەكان ئەنجومەن بڕیاری دا نووسراوێك بۆ ئەنجومەنی وەزیران بكرێت و داوابكرێت كە رایی كردنی مامەڵەی ماستەرپلانی ئەو پڕۆژانە لەیەك فەرمانگە كۆبكرێنەوە بە مەبەستی كەمكردنەوەی رۆتین و زوو تەواوكردنی ئیش و كاری خاوەن پڕۆژەكان، خاڵێكی دیكەی كۆبوونەوەكە كە خرایە ڕوو بریتی بوو لە پشتگیری كردنی كارگەكانی ئالیكی خۆماڵی و پاراستنی لەبەرامبەر هاوردە، بە چاك زانرا كە لەگەڵ خاوەن كارگەكانی ئالیكی ناوخۆ كۆبوونەوە بكرێت بۆ زانینی ئاستی پڕكردنەوەی پێداویستیی ناوخۆ و نرخەكانی لەبەرامبەر بە هاوردە و رەچاوكردنی كوالیت و جۆریی ئالیكەكە لە پێناو ئەوەی كە جووتیاران و ئاژەڵداران دووچاری زیان نەبن، خاڵێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بریتی بوو لە دەست نیشانكردنی 100 دۆنم زەوی لە پارێزگاكان و تەرخانكردنی بۆ دەرچووانی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری بۆ هەر یەكێك 5 دۆنم بە مەبەستی دامەزراندنی پڕۆژەی كشتوكاڵی، لەم رووەوە ئەنجومەن جەختی كردەوە كە هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و لقەكان بە پێی توانا ئەو رووبەرە زەوییە دابین بكەن و رێنمایی تایبەتی بۆ دەربچێت تاكو هەلی كار بدرێت بە دەرچووان و رۆڵی خۆیان هەبێت لە خزمەتكردنی كەرتی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری،هەروەها خاڵێكی دیكە تایبەت بوو بە بەكرێگرتنی كرێكار بۆ دارستان و نەمانگەكان كە نووسراو بۆ دارایی كراوە بۆ تەرخانكردنی كرێ بۆیان و تا ئێستا رەزامەندی لەسەر وەرنەگیراوە، كۆبوونەوە بەپێویستی زانی كە ئەم كرێیەیان بۆ دابین بكرێت ئەگەر نا مەترسی دەبێت بۆ سەر دارستان و نەماگەكان، ئەمەو لە كۆبوونەوەكەدا چەندین خاڵی دیكەی كارگێڕی و دارایی قسەو باسیان دەربارەكراو رێكارو راسپاردەی تایبەتیان دەربارە خرایەڕوو.
|
نوسراوه له بهروارى 13/04/2015
ئهم لاپهڕهيه 726 جار بينراوه
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه

|
|
|
|
|
|
|