لە وەڵامی چەند پرسیارێكی كەناڵی جیهانی توركیدا سەبارەت بە رەوەشی كشتوكاڵ و پەلەوەر بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رۆشنایی خستە سەر هەندێ بابەتی گرنگی رۆژانە پەیوەست بە ژیانی هاووڵاتیان، سەرەتا لە وەڵامی پرسیارێك دەربارەی بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەی مریشكی توركی و بەروبوومەكانی مریشك لەو وڵاتەوە بۆ هەرێمی كوردستان روونی كردەوە كە بڕیاردراوە هەموو جۆرە گۆشت و بەروبوومەكانی پەلەوەڕ لە وڵاتی توركیاوە قەدەغەبكرێت، بەڵام لە 1/5/2015 وە، ئەوەش ناگرێتەوە كە لەئێستادا لە بازاڕ هەیەو پێش ئەو بەروارە هاوردەی هەرێم كراوە، هۆكاری ئەم بڕیارەش هەروەك ئاماژەی پێكرد لەبەر ئەوەیە كە لە توركیا حاڵەتی سەرهەڵدانی نەخۆشیی ئەنفلەوەنزای باڵندەH5N1)) تۆماركراوە بە پێی راپۆرتی تەندروستیی ئاژەڵیی جیهانیOIE ، دووپاتیشی كردەوە كە جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە درێژەی دەبێت تا ئەو كاتەی رێكخراوی ناوبراو بە فەرمی ئاگادارمان دەكاتەوە كە ئەو نەخۆشییە كۆتایی هاتووە. لە وەڵامی پرسیارێكی دیكەدا دەربارەی قەدەغەكردنی فرۆشتنی مریشكی زیندوو كە كێشەكەی لە دوو كیلۆ زیاتر بێت، ئاماژەی بەوە كرد كە بۆ جێبەجێ كردنی ئەم بڕیارە وێڕای رێوشوێنی یاسایی بەڵام پێویستی بە هۆشیاركردنەوەی خەڵكەكەو خاوەن كێڵگەكانی پەلەوەڕو فرۆشگاكانی مریشك هەیە و دووپاتیشی كردەوە كە وەزارەت لەبەرنامەیدایە پرۆسەی بەبازاڕكردنی بەروبوومی مریشك و هێلكەی كێڵگەكانی پەلەوەر جێبە جێ بكات، دەربارەی حاڵەتی ژەهراوی بوونی شووتی كە لە ئێستادا دەنگۆی ئەوەی لەسەرە، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو روونی كردەوە كە لە كوردستان و وڵاتانی دیكەش پشكنینی بۆ كراوە كە ئەم شووتییە ژەهراوی نییە، بەڵام ئێمە كە قەدەغەمان كردووە رەنگە لەبەر هەندێ پەتا بێت كە هەندێ جار تووشی شووتی دەبێت، لە وەڵامی پرسیارێكی دیكەی كەناڵی جیهانی توركی سەبارەت بە دانانی باج لەسەر بەرووبومی تەماتەو سەوزەی دیكە، ئاماژەی بەوە كرد ئەم هەنگاوە بۆ پاراستنی بەرهەمی خۆماڵییە تاكو جووتیارانیش لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمەكانیان زەرەرمەند نەبن، لە كۆتاییدا دووپاتی كردەوە كە وەزارەت لە ماوەی چوار ساڵی كابینەی هەشتەمدا لە هەوڵی جیددی و بەردەوامدایە بۆ هەڵێنانی هەنگاوی بەبەرنامەو پلان بۆ گەیشتن بە تێڕاخۆو خودبژێوی لە هەموو بوارەكانی كشتوكاڵدا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی