كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:47 AM
بەرهەمی جوتیارانی كوردستان لە پێشەنگای كشتوكاڵی پاریس دادەنرێت

پاریس و هەولێر هەماهەنگیەكان لەبواری كشتوكاڵی بەرەوپێش دەبەن لەپێشەنگای كشتوكاڵی پاریس بەرهەمی جوتیارانی كوردستان نمایش دەكرێت، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاویش دەڵێت، كۆماری فەڕەنسا دەرگای هاوكاریان بۆ بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ بۆ هەرێمی كوردستان كردۆتەوە. ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 30/7/2020، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازیكرد لە ئۆلیڤیێ دیكوتینیێ، كونسوڵی گشتی كۆماری فەڕەنسا. دوای بەخێرهاتنی كونسوڵی فەڕەنسا لەلایەن وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ئۆلیڤیێ دیكوتینیێ، تیشكی خستەسەر سەردانی وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان و هەماهەنگیكردن بۆ بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری. لە كۆبوونەوەكە گفتوگۆكرا لەسەر گرنگیدان بە پیشەسازی، بەتایبەت دروستكردنی كارگەی لە قتونانی بەرهەمی جوتیاران و بەبازاڕكردن. هەروەها باس لە گرنگیدان بە كوالێتی بەرهەمەكان و پۆڵێنكردنی ناوچەكان بۆ فرەچەشنكردنی بەرهەم بەئامێری كشتوكاڵی پێشكەوتوو بۆ جوتیارانی هەرێمی كوردستان. لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكە بەشداریكردنی بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان لە پێشەنگای كشتوكاڵی لە پاریس بۆ ساڵی 2021، گفتوگۆی لەسەركرا كە یەكەمجارە هەرێمێك بەشداری پێدەكەن لە پێشەنگای كشتوكاڵی وڵاتی فەڕەنسا. دروستكردنی خانووی شوشەیی بۆ بەرهەمهێنان لە هەموو وەرزەكانی ساڵ و زیادكردنی هەماهەنگی لەنێوان كۆمپانیاكانی هەردوولا بۆسەرخستنی پلانەكان تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە. لە كۆبوونەوەكە جەختكرایەوە كە لەدوای پشووی جەژنی پیرۆزی قوربان هەنگاوەكان دەستپێدەكرێن بۆ هەماهەنگی و سوود بینین لە بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی فەڕەنسا، لەلایەكیشی تریش نەخشەی بەرهەم بە گوێرەی ناوچەكان كە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئامادەیكردووە پێشكەش بە كونسوڵخانەی فەڕەنسا دەكرێت بۆ ئەوەی هەوڵەكان یەك بخرێن لەپێناو بەرەوپێشبردن و بەبازاڕكردنی بەرهەمەكانی خۆماڵی. لە كۆتای كۆبوونەوەكە، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سوپاس و پێزانی بۆ ئەم هەنگاوەی كۆماری فەڕەنسا راگەیاند كە دەرگای هاوكاریان بۆ بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ كردۆتەوە، جەختیش كردەوە كە درێغی ناكەن لە بەكارهێنانی نوێترین زانیاری و تەكنەلۆژیای سەردەم لە بواری كشتوكاڵی لە چوارچێوەی تواناكان.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 30/07/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 128 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department