وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕیاری دا لە جیاتی دانانی باج لەسەر بەرهەمی هاوردە لە كاتی پێگەیشتنی بەرهەمی خۆماڵی لە سەوزەو میوە، هەموو بەرهەمێكی هاوردە قەدەغە بكرێت، بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوە كرد كە لەچوارچێوەی پلان و بەرنامەی وەزارەت بۆ پارێزگاریكردن لە بەرهەمی خۆماڵی لە كاتی پێگەیشتنیدا لە سەوزەو میوە، بڕاردرا لەمەودوا ئەو بەرهەمانەی خۆمان كە پێدەگەن بخرێنە بازاڕەوەو بەرهەمەكانی هاوردەی هاوشێوەیان لە خاڵە سنوورییەكان رێگەیان پێ نەدرێت بهێنرێنە ناو هەرێمی كوردستان، چ لە ئێران و توركیاوە بێت یاخود لە ناو عێراقیشەوە، لەم رووەوە زیاتر ئاماژەی بەوە كرد كە ئەو كۆمپانیا و بازرگانانەی كە لەئێستادا گرێبەستیان هەیە وەك هاوكارییەك دەتوانن تا 10 رۆژی دیكە بەردەوام بن لە هێنانی بەرهەمە هاوردەكانیان، بەڵام دوای ئەو ماوەیە بە هەموو شێوەیەك رێگە نادرێت هیچ بەروبوومێك كە ماوەكەی بەرامبەری دیاریكراوە بهێنرێتە نێو هەرێمی كوردستانەوە، سەبارەت بە گەنمیش عەبدولستار مەجید روونی كردەوە كە ئەم ساڵ بڕێكی زۆری گەنم بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرهەم هاتووە كە بريتییە لە یەك ملیۆن و 250 هەزار تەن، كەواتە كوردستان گەیشتۆتە خوددابینكاری لە گەنم، توانیومانە نۆرەی رادەستكردنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆكان رێك بخەین، بەڵام بە داخەوە حكومەتی عێراق ئاستەنگ دەخاتە بەردەم پڕۆسەی وەرگرتن كە پێشتر 10%ی لە بەرهەمی ئەم ساڵی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستانی كەم كردبۆوە ئێستا كردوویەتییە 30%، ئێمە وەك وەزارەت ئەمە بە ستەمێك دەزانین بەرامبەر بە جووتیارانی خۆمان، سەبارەت بە كڕینەوەی گەنمی خۆشمان چ لەلایەن حكومەتی هەرێم یان لەلایەن وڵاتانی دیكە، هەوڵی زۆرمان داوە لە ناوخۆ بە پاڵپشتی حكومەت بیكڕینەوە و بە هاوكاریی كەرتی تایبەت، هاوكات لەگەڵ ئێران و لوبنان و سویسڕا قسەمان كردووە، ئومێدەوارین ئەم هەوڵانەمان سەربگرن، ئەمەو لە كۆتايی كۆڕەكەدا چەندین پرسیار لەلایەن میدیاكارانەوە ئاراستەی وەزیر كراو بە روونی و راشكاوی وەڵامی دانەوە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی