|
پەیامی پیرۆزبایی وەزیری کشتوکاڵ بەبۆنەی ساڵڕۆژی جیھانیی پزیشکانی ڤێتێرنەرییەوە |
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
ڕۆژی جیھانیی پزیشکانی ڤێتێرنەری (World veterinary Day)
ھەروەک دەزانین کە بەپێی بڕیاری ڕێکخراوی جیھانیی پزیشکانی ڤێتێرنەری (WVA) و ڕێکخراوی تەندروستی ئاژەڵیی جیھانیی (OIE)، کۆتا ڕ}ژی نیسانی ھەموو ساڵێک بە ڕۆژی جیھانیی پزیشکی ڤێتێرنەری دادەنرێت لە جیھاندا .
لەم ڕۆژەدا و بەم بۆنەیەوە بەناوی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی ھەرێمی کورددستان پیرۆزبایییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم پزیشکانی ڤێتێرنەری دەکەین لە جیھان بە شێوەیەکی گشتی و لە پزیشکانی ھەرێمی کوردستان بلە تایبەتی .
جێی خۆیەتی لەم ڕۆژەدا ئەرک و کاری پزیشکانی ڤێتێرنەری بە بەرزی بنرخێنین لە ھەرێمی کوردستان کە ھەمیشە وەک سەربازی وون لەم ھەرێمەدا کارەکانیان بە باشی بە ئەنجام گەیاندووە و ڕڵێکی گرنگیان بینیوە لە پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان لە نەخۆشیەکان (بە تایبەتی نەخۆشیە ھاوبەشەکانی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤ) کە ھەمیشە ھێڵی بەرگریی یەکەم بوون و ھەروەھا بە پێشکەشکردنی بەرھەمی تەندروستی بۆ ھاوڵاتیان لەلایەک و، لەلایەکی ترەوە کاریان کردووە بۆ بوژانەوەی ئابوریی ھەرێمی کورددستان لە ڕێگای پاراستنی سامانی ئاژەڵ و پەلەوەر لە نەخۆشیەکان، کە بە سامانێکی نەتەوەیی دادەنرێت و ھەروەھا ھەوڵدان بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆراک کە بە یەکێک لە بنەما سەرەکیەکانی ئاسایشی ئابوریی ھەرێمەکەمان دادەنرێت .
لەم ساتەدا کە ھەرێمەکەمان بە بارێکی سەخت و دژواردا تێدەپەڕێت بە ھۆی قەیرانی دارایی و ئابوریی وەک وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ھەمیشە کار و چالاکیەکانمان بۆ زیاتر بوژانەوەی بواری کشتوکاڵیی بووە لە ھەرێمی کوردستان کە بە دڵنیاییەوە بواری ڤێتێرنەری بەشێکی ھەرەگرنگی وەزارەتەکەمانە و، ھەمیشە ھەوڵەکانمان بۆ پێشخستن و گەشەکردنی بواری ڤێتێرنەری بووە لە ڕێگای ھەوڵدان بۆ دامەزراندنی پزیشکانی ڤێتێرنەری لە فەرمانگە ڤێتێرنەرییەکان و دابینکردنی بودجەی شایستە بۆ ئەو بەشە گرنگە . بەڵام بەداخەوە بەھۆی ئەو قەیرانە دارایی و ئابورییە کە ڕوی لە ھەرێمی کوردستان کردووە و، بەھۆی ئەو بودجەیەی کە بۆ وەزارەتەکەمان دانراوە، نەتوانراوە بەدڵی خۆمان و بەپێی ئەو داواکارییانەی کە پزیشکانی ڤێتێرنەری ھەیان بووە داواکارییەکانیان جێبەجێبکرێت .
ئاشکرایە کە ئەرک و چالاکیەکانی پزیشکانی ڤێتێرنەری ئەوەندە زۆرە کە ناتوانرێت لە وتارێکی کورتدا گوزارشتی لێبکرێت، بەڵام دڵنیاتان دەکەین کە وەک وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ھەمیشە پشتگیریی لە داواکارییەکانتان دەکەین بۆ پێشخستنی بواری ڤێتێرنەری لە ھەرێمی کوردستان .
جارێکی تر پیرۆزبایی لە سەرجەم پزیشکانی ڤێتێرنەریی ھەرێمی کوردستان دەکەم بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی پزیشکانی ڤێتێرنەرییەوە .
عەبدولستار مەجید
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
|
نوسراوه له بهروارى 29/04/2017
ئهم لاپهڕهيه 762 جار بينراوه
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه

|
|
|
|
|
|
|