كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:52 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد كاراكردنی رێككەوتننامەی نێوان هەردوولا و كێشەی ئاو تەوەری سەرەكی گفتوگۆكان بوو

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە رێكەوتی 16-7-2017 سەردانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی كرد، لەم سەردانەیدا لەگەڵ وەزیری كیشاوەرزی ئێرانی بە ئامادەبوونی بەرپرسی پەیوەندییەكان لە وزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە و بەرپرسی قەرارگەی رەمەزان كۆبوونەوە و چەندین تەوەر باسكران لەوانە: 1- وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێی راگەیاندوون كە ئێمە گەنممان لەخۆ زیاترە ئەگەر ئارەزووی كڕینتان هەیە ئامادەین رێكبكەوین، بەڵام ئەوان وتویانە كە لە گەنم خوددابینكاریان هەیە. 2- لەبەر ئەوەی جووتیاران بەرهەمیان زیاترە لە پیًویستی بازاڕ، بۆیە هەریمی كوردستان بەدوای بازاڕی دەرەوەدا دەگەڕێ و ئەگەر كۆمپانیاكان یان كەرتی تایبەت بەروبوومیان بە خاكی ئێران بۆ دەرەوە نارد رێگرییان لێ نەكرێت و ئەوانیش بەڵێنیان دا كە كار ئاسانیمان بۆ بكەن. 3- هەندێك لە ماددەكانی رێككەوتننامەی واژۆكراو لەنێوان هەردوو لادا لە رێكەوتی 2-2-2015 تاكو ئێستا جێبەجێ نەكراوە و بۆ ئەمەش بڕیار درا ئەوان لای خۆیان بەدواداچوون بكەن و كۆمیتەی هاوبەش كارا بكرێت. 4- گرنكترین بابەت مەسەلەی ئاو بوو كە بە درێژی باسكراوە و دوو برَیاری گرنك گەڵاڵە بووە، ئەوانیش ا- بە پیًی وتەی لایەنی ئێرانی تەواوی ئاوەكە بەردراوەتەوە، بەڵام خۆی لەم كاتەدا ئاو كەم بووە، بۆیە هەردوولا رێككەوتن شاندێكی وەزارەت و نوێنەری ئەوان سەردانی شاری سەردەشت بكەن بۆ دڵنیا بوون ب- وەزیری كشتوكاڵو سەرچاوەكانی ئاو داوای واژۆكردنی پرۆتۆكۆلێكی دوولایەنەی لەنێوان هەرێم و ئێران لەسەر ئاو كردو ئەمانیش پێیان باش بوو و بۆ داهاتوو رەشنووسەكەی دادەڕێژرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 16/07/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 450 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department