كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:55 AM
كۆبوونەوەیەك بۆ هەماهەنگی نێوان وەزارەت و ئیرس گروپی هۆڵەندی و كۆلیژەكانی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان سازكرا

بە چاودێریی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە دیوانی وەزارەتدا كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی نێوان وەزارەت و ئیرس گروپی حكومیی هۆڵەندیی سەر بە وەزارەتی ئابووری و كشتوكاڵی هۆڵەندا و راگرو مامۆستایانی كۆلیژەكانی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان سازكرا، لەم كۆبوونەوەیەدا كە ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و راگرانی كۆلیژو پەیمانگاو فاڵكەتەكانی كشتوكاڵ لە هەولێرو دهۆك و هەڵەبجەو بەكرەجۆو دكتۆر دڵپاك مەرغی بەڕێوەبەری پرۆژەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دكتۆر دلێر بەرزنجی شارەزاو راوێژكاری پرۆژەكان لە گروپەكە ئامادەی بوون، تایبەت بوو بە باسكردنی چۆنێتیی هەماهەنگی كردنی نێوان سێكوچكەكەی وەزارەت و كۆلیژەكان و گروپی ناوبراو، سەرەتا بەڕێز وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەستخۆشیی لە گروپی ناوبراو كرد و هیوای خواست سوود لە بیرۆكەی پرۆژەكەی وەربگیرێت و ئامادەیی خۆی و وەزارەتیشی بە هەموو شێوەیەك بۆ سەرخستنی پیشان دا، روونیشی كردەوە كە وەزارەت پشتیوانیی لە هەموو پرۆژەیەك دەكات كە ببێتە هۆی پێشخستن و بووژاندنەوەی كەرتی كشتوكاڵ بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجی دابین كردنی ئاساییشی خۆراك و ئاو، جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش لە نێوان هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵ و خوێندنی باڵا بۆ هاوكاری كردن لەگەڵ ئێرس گروپ تاكو پرۆژەكەی گروپەكە سەربگرێ كە بریتییە لە دامەزراندنی سەنتەرێكی راهێنانی كشتوكاڵی لە كوردستان، ئینجا بە داتاشۆ وێنەو ئامانج و وردەكاریی پرۆژەكە پیشانی ئامادەبووان درا، لەڕووی دیزایینەوە ئەم سەنتەرە لە چەندین بەش پێك دێت و ئامێرو كەلوپەلی پێشكەوتووی زانستی تێدایە، مەبەستی سەرەكیش لە دامەزراندنی سەنتەرەكە دۆزینەوەی هەلی كارو بەرزكردنەوەی ئاستی دەرچووانی كۆلیژو پەیمانگەكانی كشتوكاڵە، هەروەها هێنانی شارەزایی و زانیاریی هۆڵەندی لە جیاتی ناردنی كادیرو دەرچووانی خۆمان بۆ خوێندن و راهێنان لەو وڵاتە، جەختیش كرایەوە كە بۆ سەرخستنی ئەم پرۆژەیە پێویستە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و خوێندنی باڵا و كۆمپانیاو كەرتی تایبەتیش بەشداری بكەن، هەروەها بۆ كەمكردنەوەی رۆتین دوای تەواوكردنی خوێندنی كۆلیژ و پەیمانگە كە زۆربەی دەرچووان روو لە وەرگرتنی بڕوانامەی باڵا دەكەن، بۆیە ئەم سەنتەرە هۆكارە بۆ یارمەتیدان و لەئامێزگرتنی دەرچووانی پەیمانگاو كۆلیژەكانی كشتوكاڵی كوردستان و فێركردنیان بە زانستیی نوێ و پێشكەوتووی كشتوكاڵی، دواتر لەلایەن راگرو مامۆستایانی كۆلیژەكانی كشتوكاڵ و ئامادەبووانەوە گفتوگۆو بەدواداچوون دەربارەی ئەم پرۆژەیەو هەماهەنگی نێوان ئەو لایەنانە بەڕێوەچوو.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 19/04/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 854 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department