بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە مەناف فارس جووتیاری لێهاتوو و هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم لە زانستی كشتوكاڵ و پسپۆڕ لە بێستان و دارستان، لە دیدارەكەدا جووتیاری ناوبراو كە چەندین ساڵ لە فەرمانگەكانی توێژینەوەی كشتوكاڵی و وەزارەتی خوێندنی باڵا كاری كردووە، باسی لە چالاكییەكانی خۆی كرد لە بوارە جیاجیاكانی كشتوكاڵدا و توانیویەتی چەندین پڕۆژەی كشتوكاڵی ئەنجام بدات، لەوانە 21 خانووی پلاستیكی و 2 حەوزی ماسی و چاندنی زەیتون لەسەر رووبەری 5 دۆنم و 1500 باگێڕەوەشی دامەزراندووە، لەلای خۆشیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەستخۆشی لە جووتیارەكە كردو هیوای تەمەندرێژی و بەردەوامی لە ئیش و كاری جووتیاریی بۆ خواست و لە كۆتایشدا دیارییەكی پێشكەش كرد.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی