كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:54 AM
بەمەبەستی رێكخستنەوەی هەیكەلبەندیی وەزارەت. لیژنەی چاكسازیی ئیداری سەردانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی كرد

ئەمڕۆ لیژنەی چاكسازیی ئیداری بۆ هەمواركردنەوەی هەیكەلی دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان كە لە بەڕێزان دەرباز كۆسرەت رەسول وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن و دڵشاد شەهاب راوێژكاری رێزدار سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێكهاتبوو، سەردانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاویان كرد، لەلایەن بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كران، لە كۆبوونەوەیەكدا كە ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و راوێژكاران ئامادەی بوون، ئامانجی ئەم سەردانە خرایە روو كە بریتییە لەوەی كە لیژنەكە سەردانی هەموو وەزارەتەكانی حكومەت دەكات، بەمەبەستی چاوخشاندنەوە بە هەیكەلی وەزارەتەكان، هاوكات كەمكردنەوەی رۆتین و رێكخستنی خەرجییەكان، ئەندامانی لیژنە بەتێروتەسەلی باسیان لە هەموو كایەو لایەنەكانی میلاكات و ئیش و كارەكان كرد، لەلای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەكرد كە كاتی خۆی ئەم وەزارەتە بریتی بووە لە دوو وەزارەت( كشتوكاڵ ، سەرچاوەكانی ئاو) دوای یەكگرتنەوەیان دەستكراوە بە رێكخستنی میلاكات، هاوكات ئامادەیی خۆی خستەڕوو بۆ پێشكەشكردنی هەموو ئاسانكارییەك نەك هەر لەسەر ئاستی وەزارەت بەڵكو لەسەر ئاستی دامەزراوو فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەت بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆسەیە، ئەمەو لە داهاتوویەكی نزیكدا پسپۆڕو شارەزایانی وەزارەت راپۆرتێك سەبارەت بە هەیكەلبەندیی وەزارەت ئامادەدەكەن و پێشكەش بە لیژنەی چاكسازیی ئیداری بۆ هەمواركردنەوەی هەیكەلی دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستانی دەكەن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 21/02/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 969 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department