كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:48 AM
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو تایبەت بە پاراستنی هاوڵاتیان لە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەخت دەكاتەوە لەسەر قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئاژەڵ و پەلەوەر و جگەری مریشك لە وڵاتانی دەوروبەر لەپێناو پاراستنی هاوڵاتیان لە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ. ئەمڕۆ دوو شەممە 2020/3/9 بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندو پەلەوەر و هەموو بەرهەمەكانیان بە شێوەی نایاسایی لە وڵاتانی دەوروبەر. هەروەها جەختكردنەوە لە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی جگەری مریشک و هەموو جۆرە قیمەیەك. لە خاڵێكی تری بڕیارەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردن و مامەڵە پێكردنی ئاژەڵ و باڵندەی جوانی و ماسی جوانی لە شوێنە گشتیی و قەرەباڵغەكانی ناو بازاڕەكانی كوردستان. خاڵی چوارەمی بڕیارەكە سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕخانە فەرمیەكان قەدەغەكراوە و پێویستە ئاژەڵی سەربڕدراو مۆری فەرمی سەربڕخانە فەرمیەكانی لەسەر بێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 09/03/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 104 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department