كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:53 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە نزیكەوە لە كێشەو داواكاریی خاوەن پڕۆژەكانی ماسیی سلێمانی دەكۆڵێتەوە

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری بە وەكالەت و پلان و بەدواداچوون و بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەت، پێشوازی كرد لە جەنگی ئیبراهیم خورشید راوێژكاری لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری و ڤێتێرنەری لە پەرلەمانی كوردستان و ژمارەیەك لە خاوەن پڕۆژەكانی بەخێوكردنی ماسی لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە كۆبوونەوەیەكدا سەرەتا شاندی میوان سوپاسی وەزیریان كرد بۆ ئەو پاڵپشتی و پشتگیرییە بەردەوامەی بۆ خاوەن پڕۆژەكان و رۆڵی جەنابیان لەم بوارەدا بەرز نرخاند، ئینجا باس لە پێداویستی و ئاستەنگ و كێشەكانی بەردەم خاوەن پڕۆژەكانی ماسی كرا بە تایبەتیش كێشەی هاوردەكردنی ماسی لە دەرەوەی هەرێم لەوانەش هێنانی بەرهەمی زۆری ماسی بۆ سنووری پارێزگاكە لە كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە كە بە نرخێكی هەرزان دەفرۆشرێت و ئەمەش كاریگەریی كردۆتە سەر بەرهەمی خۆماڵی و زیان گەیاندن بە خاوەن پڕۆژەكانی ماسی، هەروەها داوایان كرد كە وەزارەت زیاتر پاڵپشتییان بكات لە رووی ئالیك و پەنجە ماسی بۆ ئەوەی تێچوویان كەمتر بێت و بتوانن قازانج بكەن، لەم رووەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەختی كردەوە كە دەبێ هاوسەنگیی لە بازاڕدا هەبێت لە رووی كوالیتی و نرخەوە، سەبارەت بە دانانی باجیش لەسەر هاوردە، دووپاتی كردەوە كە ستافی خاوەن پڕۆژەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەت كۆببنەوە و گفتوگۆ لەسەر لایەنی ئەرێنی و نەرێنی ئەم هنگاوە بكرێت تاكو هیچ لایەك دووچاری زیان نەبێتەوە، شایانی باسە 91 پڕۆژەی بەخێوكردنی ناسی لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەیە و توانای بەرهەمهێنانیان ساڵانە دەگاتە 1386 تەن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 25/01/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 619 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department