كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:54 AM
كۆمپانیای (هێز)ی نەوتی 2500 نەمامی جۆراوجۆری وەك قەرەبووكردنەوەی درەخت لە پڕژەی دارستانی كەسنەزان چاندووە

كۆمپانیای (هێز)ی نەوتی لە كاتی گەڕاندا بەدوای نەوتدا لە دەڤەری شەقڵاوە زیانێكی زۆریان گەیاندۆتە دارستانی ئەو شوێنانە، بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەم سامانە سروشتییە، كۆمپانیای ناوبراو بڕیاری دا لە چوارچێوەی پڕۆژەی دارستانی كەسنەزان ژمارەیەكی زۆری نەمام بنێژێت، لە سەردانێكی بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بۆ پڕۆژەكە لە ناحیەی كەسنەزان بە یاوەریی هەردوو بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و باخداری و دارستان، ئەم پڕۆژەیەش كە 2500 نەمامی جۆراوجۆری لە ئەقاقیەو زەیتون و سنەوبەری بەرداری لەسەر 20 دۆنم زەوی وەك قەرەبووكردنەوەی درەختە لەناوچووەكانی شەقڵاوە لە چوارچێوەی پڕۆژەی دارستانی كەسنەزان لەخۆدەگرێت، بۆ ماوەی سێ ساڵ سەرپەرشتیی دەكرێت و هەموو پێداویستییەكانی لە ئاوو كارەباو سیستەمی ئاودانی بە دڵۆپاندن بۆ دابین كراوە، ئەم پڕۆژەیەش لەلایەن كۆمپانیای ڤالكۆنی كشتوكاڵییەوە جێبەجێكراوە، دواتر وەزیرو شاندی یاوەری سەردانی پڕۆژەی باخی رووەكی لە كوردستان كرد و لە دیدارێكدا لەگەڵ پڕۆفیسۆر دكتۆر بەهرام خدر مەولود سەرۆكی پڕۆژەكە باس لە گرنگیی پڕۆژەكە كرا لە هەموو رووەكانی زانستییەوە و تا ئێستا 20 هەزار جۆری رووەك و نەمامیان كۆكردۆتەوە لەسەر رووبەری 250 دۆنم، ئاماژەش بەوە كرا كە پڕۆژەكە چەندین شارەزاو پسپۆڕ لەخۆدەگرێت، ئەم جۆرە پڕۆژانەش لە زۆربەی وڵاتانی جیهان پەیڕەو دەكرێت و دەبێتە سەرچاوەیەك بۆ ئاشنابوونی قوتابیانی خوێندنی باڵا بە جۆر و رەگەز و چەشنەكانی رووەك، لەلای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەستخۆشی لێكردو پڕۆژەكەشی بە نموونەیی وەسفكردو ئامادەیی خۆی بۆ هەموو ئاسانكارییەك لەپێناو سەرخستنی پڕۆژەكە دووپاتكردەوە. لەلایەكی دیكەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی كەسنەزانی كردو لە گەڵ كاروان عارف محەمەد شەریف بەڕێوەبەری ناحیە كۆبۆوەو باس لە هەماهەنگی نێوان فەرمانگەكانی وەزارەت و ئیدارەی ناحیەكە كرا لە رووی جێبەجێكردنی رێنمایی و بڕیارەكانی وەزارەت تایبەت بە زێدەڕۆیی سەر زەویی كشتوكاڵی و بەكارهێنانی ئامێری پایل بۆ بیرلێدان، وێڕای باشكردنی كێشەو گرفتەكانی بەردەمیان، لەم بارەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پشتگیریی خۆی بۆ بەڕێوەبەری ناحیەو پۆلیسی دارستان لەم ناوچەیە دەربڕی و جەختی كردەوە كە بەهیچ شێوەیەك چاوپۆشی لە سەرپێچیكاران نەكرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 19/11/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1179 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department