وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پیرۆزبایی ئاراستەی ژنان دەكات بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پیرۆزبایی ئاراستەی ژنانی كوردستان و وەزارەتەكەی دەكات بەبۆنەی 8ی مارس. لە پەیامێكیدا بۆ بەبۆنەی 8ی مارس( رۆژی جیهانی ژنان)، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكان ئاو لە حكومەتی هەرێم دەڵێت، لە 8ی مارس پیرۆزبایەك هاوتای خەباتی فراوان و لەمێژینەی ژنانی كورد ئاراستەی ژنان دەكەم. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەشڵێت: لەم رۆژەدا گەشبینم بە خەباتی ژنانی كورد بۆ گەیشتن بە یەكسانی و مافەكانمان، هەروەها دەستی ماندوبونی ئەو ژنانە دەگوشم كە لە پاڵ پەروەردەكردنی منداڵ و كاروباری ماڵەوەیان دەستێكیشیان لە خزمەتكردن و پەیداكردنی نان و مافەكانیانە. باسی لەوەشكردوە، كاتێك دەبینێت ژنانی ناو حزبە سیاسیەكان بەیەك تاقم هەنگاو بەرەو سەركەوتن و گەیشتن بە مافاكانیان دەنێن گەشبین دەبێت، پێشی وایە بۆ لەمەودواش پێویستیان بەیەكخستنی باشتری هێزو تواناكانیانە. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە پەیامەكەیدا رێژەی ژنانی فەرمانبەر لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی ئاشكرا كردووە و دەڵێت، رێژەی ژنان 31.6% لەوەزارەت، ئەمەش جێگەی دڵخۆشیەو كاری بەردەوام لەپێناو زیاتركردنی ئەم رێژەیە دەكەن. لەكۆتای پەیامەكەی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو داواش لە ژنان دەكات لەپاڵ كاری بەردەوامی رۆژانەیان، رێنمایە تەندروستیەكان جێ بەجێ بكەن بۆ بەسەلامەت دەرچوونی خۆیان و باوك، هاوسەرو منداڵ و براكانیان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی