كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:55 AM
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو: هەرێمی كوردستان رێگە نادات جارێكی دیكە گۆشتی سووری مانگا هاوردەبكرێت

دوای ئەوەی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵانی رابردوو بڕیاریان دابوو كە هاوردەكردنی گۆشتی سووری مانگا قەدەغەبكرێت لەبەر ئەوەی مەترسیی هەڵگرتنی ڤایرۆسی نەخۆشیی شێتیی مانگای لێدەكرێت، لەم ماوەیەدا دەستەی راوێژكاریی سەلامەتیی خۆراك لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڕیاری داوە جارێكی دیكە رێگە بدرێت گۆشتی سووری مانگا لە دەرەوە هاوردەبكرێت لە( ئەمریكا و بەڕازیل و هۆڵەندا)، بەڵام هەرێمی كوردستان بەهیچ شێوەیەك رێگە بەمە نادات، دكتۆر ئەنوەر عومەر قادر بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و بەدواداچوون و وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەمەی پشتڕاست كردەوەو گوتی: بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و دووركەوتنەوە لەمەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی شێتیی مانگا، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی راوێژكاریدا بڕیاری دا وەك هەرێمی كوردستان رێگە نادرێت لە هەموو مەرزو خاڵەكانی سنوورو بازگەكانەوە ئەم جۆرە گۆشتە بهێنرێتە نێو كوردستانەوەو لە بازاڕەكاندا بفرۆشرێت، بۆ ئەم مەبەستە هەموو كەڕەنتینەكان و لیژنەكانی چاودێری ئاگاداركراونەتەوە كە بەجیددی و وردییەوە ئاگاداری ئەم خاڵە بن و لە كاتی بوونی هەر حاڵەتێك رێكارو رێوشوێنی یاسایی بگرنەبەر.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 14/04/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1032 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department