كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:55 AM
ستراتیجیی هاوبەشی نێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و رێكخراوی فاو دووپاتكرایەوە

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە نەبیل گانجی، نوێنەری نووسینگەی هەرێمایەتی ریكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی جیهانی "فاو"، و فازل ئەلزوبی بەرپرسی رێكخراوی فاو لە عێراق و پاتریسیا ئەپیفانی بەرپرسی بەرنامەكان لە رێكخراوی فاو، لە دیدارەكەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتی پلان و بەدواداچوون و توێژینەوەو رێنمایی كشتوكاڵ و بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی تۆوی پەسندكراو ئامادە بوو، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەخێرهاتنی شاندەكەی فاوی كردو دەستخۆشیی لێكردن بۆ ئەو هەموو پڕۆژەو دەستكەوتانەی بە درێژایی ئەو چەندو ساڵەی رابردوودا تا ئێستاش لە بواری خزمەتكردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاو جێبەجێیان كردووە، هاوكات ستایشی رۆڵی ئەو رێكخراوەی كرد لە رووی پێشكەشكردنی رێنمایی و هاوكاریی لە بواری توێژینەوەو رێنمایی كشتوكاڵ و دابین كردنی 6 هەزار تەن پەیین بۆ جووتیاران لەم ماوەیەی رابردوودا، هەروەها 1500 تەن گەنمی باوەڕپێكراو و بڕێكی زۆری تۆوی سەوزەو میوە و 50 هەزار تەن مریشكی هێلكەكەر و 2000 تەن ئالیكی ئاژەڵی و 7500 تەن ئالیكی پەلەوەڕ، شاندی میوان روونی كردەوە كە ئەوان لە ئێستادا پشتیوانی لە دابینكردنی هێزی كار دەكەن لە توێژینەوە بە یارمەتیدان و دەستگرتنی ئاوارەكان لە پێناو ئەوەی كە هەلی كاریان بۆ دابین بكرێت، روونیشیان كردەوە كە فاو بەپێی پلانی وەزارەت مامەڵە دەكات و هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە هەر پێشنیارو پڕۆژەیەك هەبێت لە بواری كشتوكاڵدا لەلایەن وەزارەت و فاوەوە دیراسە بكرێت تا دواتر بخرێتە واری جێبەجێكردنەوە، شاندەكە باسیان لەو پڕۆژانە كرد كە لەم ماوەیەی رابردوودا ئەنجامیان داوە لەوانە پڕۆژەی بەخێوكردنی ماسی و تواناسازیی ئافرەتانی گوند و دووپاتیشیان كردەوە كە ئەم بەرنامەیەیان درێژخایەنەو هاوكاری و هەماهەنگیشیان هەر بەردەوام دەبێت، دووپاتیشیان كردەوە كە لەئێستادا جووڵانەوەیەكی بەرچاو بەكاری جووتیاریی و بووژاندنەوەی كششتوكاڵییەوە دیارە، لە كۆتاییدا ئاماژەیان بەو سەردانانە كرد بۆ هەندێ لە فەرمانگەكانی سەر بەوەزارەت وەك كۆگاكان و توێژینەوە ئەنجامیان داوە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 05/05/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1173 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department