بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ ستار محەمەد ساڵح بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەڵەبجە بە وەكالەت و ستافێكی ئیداری و دارایی بەڕێوەبەرایەتییەكە كرد، لە كۆبوونەوەكەدا كە ژمارەیەك لە بەڕێوەبرەانی گشتیی وەزارەت ئامادەی بوون، باس لە رێكارەكانی جێبەجێركدنی فەرمانی وەزاریی كرا تایبەت بە بوونی بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی هەڵەبجە بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دوای ئەوەی كە هەڵەبجە كرا بە پارێزگا لەبەر فراوانبوونی سنووری كاركردنی فەرمانگەكە، لەم رووەوە جەختكرایەوە لەسەر تەواوكردن و دابینكردنی هەندێ پێداویستی وەك بینایە و ئۆتۆمبیل و رێكخستنەوەی میلاك و پێشینەیەكی شایستە بۆ ئەنجامدانی ئیش و كارەكان، هەروەها بەستنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی كشتوكاڵ بە هەڵەبجەوە كە پێشتر هەندێكیان سەر بە پارێزگای سلێمانی بوون، لەمیانی كۆبوونەوەكەدا بەڕێز وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ پەیوەندیی بە بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستانەوە كرد و لەم رووەوە جەختیكردەوە لەسەر هاوكاریكردن و چارەسەركردنی كێشە داراییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی هەڵەبجە، هاوكات داوای لە بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەڵەبجە بە وەكالەت كە لیستێك بە ناوی بەڕێوەبەر و سەرۆك هۆبە و بەشەكانی ئەو فەرمانگایانە ئامادەبكات تاكو فەرمانی وەزارییان بۆ دەست بەكاربوونی كاری تازەیان بۆ دەربكرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی