كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:55 AM
هەولێر… وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەرێوڕەسمی بەڕێخستنی سەرۆك كۆماری عێراق ئامادەبوو

ئەمڕۆ بەڕێز دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ دواي سەردانێكیی چەند رۆژە بۆ هەرێمی كوردستان لە لایەن بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كەریم شنگالی وەزیری ناوخۆو عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و مەولود باوە موراد وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر بەڕێخرا. لە پەراوێزی رێوڕەسمی بەڕێخستنەكەداو لە دانیشتنێكدا باس لە رەوشی ئێستای عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كراو جەختكرایەوە لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان بەپێی دەستوورو ئەو رێكەوتنەی لەم دواییە لەنێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ ئیمزاكرا كە لە بەرژەوەندیی هەردوو لادایە، لە تەوەرێكی دیكەدا باس لە شەڕی نەخوازراوی تیرۆریستانی داعش دژی هەرێمی كوردستان و عێراق كرا، رۆڵی قارەمانانەی پێشمەرگەی كوردستان لە بەرگریكردن و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان لە بەرەكانی شەڕ بەرزنرخێنرا، هاوكات ئاماژە بە رۆڵی سوپای عێراق و هێزەكانی دیكەی عێراقیش كرا كە لەئێستادا لە شەڕی بەرگریكردن و راونانی تیرۆریستانی داعشدان.دواتر لەلایەن ئامادەبووانەوە بەڕێزسەرۆك كۆماری عێراق بە رێزو پێزانینەوە بەڕێخرا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 07/03/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1100 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department