كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:54 AM
كۆمپانیای بەیت نەهرەین لەبەرنامەیدایە بەرهەمی گەنمەشامیی جووتیارانی كوردستان بكڕێتەوە

لە پەراوێزی ئامادەبوونیان لە پێشنگای كشتوكاڵی و خۆركیی عێراقی كە لە ئێستادا لە هەولێر كراوەتەوە، بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە دیوانی وەزارەت پێشوازی كرد لە دكتۆر رازی مەهدی ساڵح بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بەیت نەهرەین كە سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵە لەگەڵ شاندێكی یاوەری، لە میانی دیدارەكەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتیی توێژینەوەو رێنمایی كشتوكاڵو پلان و بەدواداچوونی وەزارەت ئامادەی بوون، باس لە مەبەستی سەردانەكە كرا كە كۆمپانیای ناوبراو پێشنیاری كردووە بەرهەمی گەنمەشامیی جووتیارانی كوردستان بكڕێتەوە بەڵام بە رێژەیەك پاڵپشتی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی هەرێم بەو ناوەی ئەوان لە ناوچەكانی دیكەی عێراق بە پاڵپشتیی حكومەتی عێراق ئەو گەنمەشامییە دەكڕنەوەو بۆ ئەم مەبەستەش رەزامەندی سەرەتاییان پیشانداوە، لای خۆشییەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ێشوازی لەو هەنگاوە كردو دووپاتی كردەوە كە وەزارەت پڕۆژەیەك بۆ ئەم مەبەستە ئامادەدەكات و رەوانەی كۆمپانیای ناوبراوی دەكات تاكو دواتر گفتوگۆی لەسەر بكرێت و لە كۆتاییشدا بە سوودو قازانجی جووتیارانی كوردستان بشكێتەوە بە تایبەتیش ئەو جووتیارانەی كە گەنمەشامی بەرهەم دێنن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 18/11/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1103 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department