حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 4445714 ملیۆن دۆلاری بۆ كڕینەوەی جۆی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لە پارەی نەوت و غاز تەرخانكرد، ماجد دەباغ بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند كە لە ساڵی 2014دا بڕی2000000ملیۆن دۆلار خەرج كرا، ئەو پارەیەی كە ماوەتەوە توانرا بە گفتوگۆ لەگەڵ بانكی كوردستان و خودی سەرۆكی دەستەوە لەم قەیرانە داراییە خەرج بكرێت بۆ جووتیاران، هەروەها گوتی: ئەمڕۆش 9/8/2015 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ پارەی كۆتایی كە 319000 دۆلارە تەمویلی حیسابی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەولێر كرا، بڕیارە رۆژی دووشەممە رێكەوتی 10/8/2015 ئەو پارەیەی جووتیاران كە ماوە خەرج بكرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی