لە پەراوێزی هەشتەمین پێشانگای كشتوكاڵی و خۆراك كە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە هەولێر كرایەوە بەڕێزیان لە دیوانی وەزارەت پێشوازی كرد لە شاندێكی رێكخراوی پیشەسازیی پەلەوەڕی توركی بە سەرۆكایەتیی موجدەت سیزارو بەیاوەریی نوێنەری وەزارەتی ئیكۆنۆمی توركیا، لە دیدارەكەدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت، سەرەتا ئاماژە بە سەردانەكەی ئەم دواییەی وەزیر كرا بۆ توركیا و دیداری لەگەڵ وەزیری ئیكۆنۆمی و بەرپرسانی كشتوكاڵی ئەو وڵاتە، كە بەگرنگ وەسفكرا بۆ زیاتر بەتینكردنی پەیوەندیی نێوان هەردوولا، جەختيشكرایەوە لەسەر كاركردن بۆ ئامادەكردنی یاداشتێكی لێكگەیشتن لە نێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم و وەزارەتی ئیكۆنۆمی توركیا، هەردوولاش هاوڕا بوون لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش بۆ چارەسەركردنی هەر كێشەیەك كە بێتە بەردەم هاوكاری و هاوردەكردنی بەروبوومی كشتوكاڵی توركی، شاندی ناوبراو سوپاسی وەزیریان كرد كە بەردەوام ئاسانكاریی دەكات بۆ ئەم مەبەستە، لەلای خۆشیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە ئامانجی سەرەكی وەزارەت گەیشتنە بە خوددابینكاری و پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و سوودگەیاندن بە جووتیاران و وەزارەتیش سەبارەت بە هاوردەكردن لە دەرەوە بەپێی پێداویستی ناوخۆ هەنگاو دەهاوێژێت، رۆڵی دەوڵەتی توركیاشی وەك دەوڵەتێكی گرنگی ئابووری و پێشكەوتوو و دراوسێی هەرێمی كوردستان و هەماهەنگی و هاوكاری نێوان هەردوولای لە بواری كشتوكاڵدا بەرزنرخاند. شایانی باسە رێكخراوی ناوبراو 606 كۆمپانیا لەخۆدەگرێت و هەماهەنگیی تەواوی لەگەڵ وەزارەتی ئیكۆنۆمی وڵاتەكەیدا هەیە تایبەت بە رێكخستنی ئیش و كاری خاوەن پڕۆژەكانی پەلەوەڕ.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی