كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:55 AM
لەیەكەم رۆژی سەردانەكەیدا بۆ توركیا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵی ئەو وڵاتە كۆبۆوە

لە یەكەم رۆژی سەردانەكەی بۆ توركیا ئەمڕۆ 15-6-2015 بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و شاندی یاوەریی كە لە بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەكانی ئاوو بەڕێوەبەری گشتی پێشووی كشتوكاڵی گەرمیان و پزیشكێكی شارەزای ڤێتەرنەریی وەزارەت پێكهاتبوو، لە ئەنقەرە لەگەڵ بەڕێز مەهدی ئیكەر وەزیری كشتوكاڵ و ڤێتێرنەریی كۆماری توركیا و ژمارەیەك لە بەرپرسانی وەزارەتی كشتوكاڵی ئەو وڵاتە كۆبۆوە، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پیرۆزبایی سەركەوتنی پرۆسەی ئەم دواییەی هەڵبژاردنی لە توركیا كردو بە پرۆسەیەكی دیموكراسیی پێشكەوتوو و ئاسۆ و ئاییندەیەكی گەشی لەقەڵەم دا بۆ گەلانی ئەو وڵاتە، ئاماژەشی بەوە كرد كە توركیا وەك وڵاتێكی دراوسێی دێرین بۆ هەرێمی كوردستان زۆر گرنگە لە هەموو بوارەكانی ئابووری و بازرگانی و سیاسی بە تایبەتیش لە رووی هەماهەنگی و هاوكاری كشتوكاڵی و سەرچاوەكانی ئاوەوە، دواتر چەندین خاڵی گرنگلە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان دەربارە كرا لەوانە ، هاوكاری و هەماهەنگی لە بواری توێژینەوەو بەرهەمهێنانی گەنم بە تایبەتیش جۆری ( ئەدەنە 99) كە لە هەرێمی كوردستان چێنراوەو سەركەوتنی بەرچاوی بەدەست هێناوە، ئەمە وێڕای گرنگیی توێژینەوە لە بواری پەرەپێدان و پاراستنی دارستان، خاڵێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بریتی بوو لە چۆنییەتی كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییە سنووربەزێنەكان، هاوكات دابین كردنی كورسیی خوێندنی باڵا بۆ كارمەندانی وەزارەت بەمەبەستی بەدەستهێنانی بڕوانامەی دیبلۆم و ماستەرو دكتۆرا لە زانكۆكانی توركیا، لە تەوەرێكی دیكەدا باس لە پێشخستنی توانای تاقیگەكانی رووەكی و ڤێتێرنەریی وەزارەت و بەرزكردنەوەی ئاستی ئەو تاقیگایانە كرا، هەردوو لاش هاوڕا بوون لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەكی چوارقۆڵی لە تەكنیككارانی هەردوو لا بۆ ئامادەكردنی پرۆژەیەك تاكو گفتوگۆی لەسەر بكرێت و دواتر ببێتە بنەمای یاداشتنامەیەكی لێكگەیشتن لە بواری كشتوكاڵدا لە نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری توركیا، دەربارەی نەخۆشیی ئەنفلەوەنزای باڵندەش وەزیری كشتوكاڵی توركیا رایگەیاند كە ئەم نەخۆشییە سەرەتا لە سێ ناوچەی وڵاتەكەی سەری هەڵداوە ، بەڵام لە ئێستادا كۆنتڕۆڵكراوەو بەباشیشی زانی شاندێكی ڤێتێرنەریی كوردستان سەردانی ئەم ناوچانە بكات بۆ دڵنیا بوون لە كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییەكەو ئەو رێكارانەی گیراونەتەبەر، پەیمانیشی دا كە هیچ نەخۆشییەك لە وڵاتەكەی لەم رووەوە نەماوە، ئەمەو چەندین بابەتی دیكەی پەیوەست بە هاوكاریی تێوان هەردوو وەزارەتیلە بواری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو ڤێتێرنەری تاوتوێ كران.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 15/06/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1583 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department