كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:44 AM
بڕیاردرا باج لەسەر پەتاتەی هاوردەكراو هەڵبگیرێ

لەبەر كەمبوونی بەرهەمی پەتاتەی خۆماڵی و بەرزبوونەوەی نرخی لەبازاڕدا بڕیاردرا باج لەسەر پەتاتەی هاوردەكراو هەڵبگیرێ، دكتۆر ئەنوەر عومەر قادر بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون و وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەمەی پشتڕاست كردەوە و رایگەیاند: كە لەمڕۆوە وەزارەت بڕیاری دا باج لەسەر پەتاتەی هاوردەكراو هەڵبگیرێت و ئەمەشی بۆ كەمبوونی پەتاتەی خۆماڵی و بەرزبوونەوەی نرخەكەی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتیان گەڕاندەوە، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ زیاتر روونی كردەوە كە نووسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرك كراوە تاكو لەرێی خۆیانەوە كاری پێویست ئەنجام بدەن و خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانی لێ ئاگاداربكەنەوە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 06/10/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 6083 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department