سەرۆكی كۆمەڵەی هەنگەوانانی نمونەیی رایگەیاند: هەنگەوانانی عێراقیش سودمەند بوون لە بڕیاری وەزیری كشتوكاڵی هەرێم سەبارەت بە قەدەغەی هاوردەكردنی هەنگوین و ستایشی ئەو بڕیارە و كارو چالاكیەكانی وەزیر و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كرد. ئەمرۆ(9/10/2019) بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە دیوانی وەزارەت پێشوازیكرد لە سەرۆك ودەستەی باڵای كۆمەڵەی هەنگەوانانی نمونەیی عێراق. لە دیدارێكدا گفتوگۆ كرا دەربارەی رەوش و بەرهەمی پیشەی هەنگەوانی لە عێراق و هەرێمی كوردستان و دەرئەنجامەكانی دوانزەیەمین كۆنگرەی هەنگەوانانی عەرەب كەماوەی سێ رۆژ لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت. كۆمەڵەی هەنگەوانان قەڵغانی ڕێزلێنانیان بە خشیە خاتوو بێگەرد تاڵەبانی و لە كاتی پێشكەشكردنی قەڵغانەكەدا (عەلوان عەبدالرەزاق ئەلمەیاحی)سەرۆكی رێككخراوەكە ڕایگەیاند: ئەم دیارییە مەعنەویەت پێشكەش دەكەین وەك ڕێزلێنانی ڕێكخراوەكەمان و هەنگەوانانی عێراق لە پای هەوڵەكانت بۆ سوودمەندكردن و هاندانی هاوپیشەكانمان لە كوردستان بەتایبەتیش ئەو سوودەی كەبە هەنگەوانانت گەیاندووە لە ڕێگەی بڕیاردان لە قەدەغەكردنی هاوردەی هەنگوین كە هەنگەوانانی عێراقیش سودودمەند بوون لەو بڕیارە وئێمە ستایش و دەست خۆشیمان هەیە بۆ تێگەیشتن لە كاری هەنگەوانی و دڵسۆزیت بۆ ئێمە و پیشەكەمان. هەروەها وتیشی: هیواخوازین بە هەمان ئەو گوڕ و تینەی ئەم چەند مانگەی دەست بەكاربوونت لە پۆستی وەزیری كشتوكاڵ چوارساڵی پر چالاكی و خزمەت ودەست كەوت تەواو بكەی. وەزیری كشتوكاڵ سوپاسی كردن و ڕایگەیاند:هاوكاری و هەماهەنگی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم و ناوەند و جووتیاران و هەنگەوانانی كوردستان و عێراق رۆڵێكی گرنگ دەبینێ لە پەرەپێدان و بوژاندنەوەی كەرتی كشتوكاڵ و بە سودو قازانجی هەمووان كۆتایی دێ. ئامادەیی وەزارەتەكەی بۆ هەنگەوانانی عێراق دووپات كردەوە بۆ هەر پرۆژەیەك كە بیانەوێ سوود لە زەمین و كەشوهەوای لەباری هەرێمی كوردستان وەربگرن.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی