كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:53 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بەڕێوەبەری كۆمپانیای مەشریق گرێبەستێك واژۆدەكەن - دابینكردنی قڕكەر بۆ هەنگەوانانی كوردستان

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو بەڕێوەبەری كۆمپانیای مەشریق لە دیوانی وەزارەت گرێبەستێكیان بۆ دابینكردنی قڕكەر واژۆكرد، عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو گرێبەستێكی بۆ دابینكردنی قڕكەری جۆری سایمۆڤار بۆ نەخۆشییەكانی هەنگ لەگەڵ سەڵاح محەمەد قادر بەڕێوەبەرەی كۆمپانیاكە واژۆكرد، بەپێی گرێبەستەكە كۆمپانیای ناوبراو بە بڕی پتر لە 523 ملیۆن و 988 هەزار دینار لە پاڵپشتیی( اعانات)ی كشتوكاڵی (150140)شریت قڕكەر لە ماوەی 75 رۆژ دابین دەكات، ئەم قڕكەرە بە پێی پلانێك بەسەر هەنگەوانانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت، بۆ پارێزگای هەولێر 85 هەزار شریت و بۆ سلێمانی 57140 شریت و بۆ ئیداری گەرمیانیش 8 هەزار شریت قڕكەر بەسەر هەنگەوانانی ئەو شوێنانە دابەش دەكرێت، بەڵام پارێزگای دهۆك پیویستی پێی نیە.ئەمەش لە چوارچێوەی بایەخدانی وەزارەت دێت بە بەرهەمی ناوخۆی هەنگوین و پاڵپشتیكردنی هەنگەوانان.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 27/12/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 574 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department