كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:52 AM
لە كۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتی كشتوكاڵ و شارەوانیدا .. چەندین كێشەی هاوبەشی زەوی و زارو گەشتوگوزارو ماستەرپلانی شارەوانییەكان گفتوگۆیان لەسەركرا

لە چواچێوەی هەماهەنگی و هاوكاریی لە نێوان هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ خستنەڕووی كێشە هاوبەشەكان و دەستنیشانكردنی چارەسەری گونجاو، ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی كۆبوونەوەیەكی فراوان بەڕێوەچوو بە سەرپەرشتیی هەردوو بەڕێزان عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو خاتوو نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارو بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتیی كشتوكاڵی پارێزگاكان و بەڕێوەبەرانی گشتیی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارو راوێژكارو یاساناسان و بەرپرسێكی زۆری پلان و شارەوانییەكان، لەم كۆبوونەوەیەدا چەندین خاڵ هەڵوەستەیان لەسەركرا و گفتوگۆو بەدواداچوونی هاوبەشیان بۆ خرایەڕوو، سەبارەت بە نەبوونی سنووری دیاریكراوی هەندێ شارەوانی و دروستكردنی كێشە بۆ پڕۆژە كشتوكاڵییەكان و رەچاونەكردنی تیرەی دانراو بۆ فراوانكردنی سنووری شارەوانییەكان، هەروەها نەبوونی نەخشەی بنەڕەتیی بۆ زۆربەی شارەوانییەكان و داواكردنی كوژاندنەوەی زەوی، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لیژنەیەكی هاوبەش لە هەردوو وەزارەت بە بەشداریی نوێنەری پارێزگاكان پێكبهێنرێت بۆ دیاریكردنی سنووری ماقووڵی شارەوانییەكان و ئەگەر كێشەكە چارەسەرنەكرا ئەوا بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزبكرێتەوە، دەربارەی خاڵێكی دیكە كە پەیوەستە بە هەندێك ماستەرپلان كە پەسند نەكراوەو كاری پێدەكرێت بڕیاردرا كە شارەوانی قەرەبووی ئەو زەویانە بكاتەوە كە كراونەتە پڕۆژە لە سنووری ئەو ماستەرپلانە, ئەوەی پەیوەندیی هەیە بە نەبوونی ماستەرپلان لە قەزای كەلار هەروەها كێشەی جووتیاران لەو ناوچەیەدا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار تەئكیدی كردەوە كە وەزارەتەكەیان بە نووسراو ئاگاداری شارەوانیی ئەو قەزایە دەكاتەوە بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان. دەربارەی داخوازیی بیری بەدیل و لێدانی بیر لە ناوچەی پیشەسازی و قوتابخانەو مزگەوت و باخچەكان، وەزیری كشتوكاڵ جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە هەردوو لا هاوكاربن بۆ پارێزگاریكردن لە ئاوی ژێر زەوی كە ئێستا زۆر كەمی كردووە، لەم رووەو هەردوولا كۆك بوون لەسەر ئەوەی كە وەزارەتی شارەوانی ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوو ئاوەڕۆكان بكاتەوە لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بەپێی ناوچەكان كە تەنیا بۆ كاری زۆر پێویست نەبێ رەزامەندی لەسەر لێدانی بیری بەدیل یان بیری تازە نەدرێت، خاڵێكی دیكە پەیوەست بوو بە تەرخانكردنی رووبەرێك زەوی لە هەر پارێزگایەك بۆ دروستكردنی نەمامگە بۆ دەرچووانی كشتوكاڵ، لەمەدا رای هەردوولا وا بوو كە وەزارەتی كشتوكاڵ پێشنیاربكات بۆ شارەوانی تاكو لەكاتی راگەیاندنی زیادكردن( مزایدە) كە تەنیا دەرچووانی كۆلیژەكان لەمەدا سوودمەندبن كە ئەمەش فاكتەرێكە بۆ دۆزینەوەی هەلی كار بۆ ئەو توێژە، سەبارەت بە دامەزراندنی پڕۆژەكانی گەشتیاریی لەسەر زەوییە كشتوكاڵییەكان بڕیاردرا كە هەردوولا هاوكاربن، چ ئەو شوێنەوارانەی بەر بەنداوەكان دەكەون، یان دروستكردنی پڕۆژەی گەشتیاری لەسەر زەویی كشتوكاڵی پێویستە رەزامەندیی هەردوو لایان لەسەر بێت، دوا خاڵ كە پەیوەست بوو بە فڕێدانی زبڵ و خاشاك لە نزیك دارستانەكان، وەزیری شارەوانی روونی كردەوە كە وەزارەتەكەیان ئەو بەرپرسیارێتییە دەدات كۆمپانیاكان تاكو ئەو شوێنانە پاك بكەنەوەو وەزارەتی كشتوكاڵیش هەماهەنگییان دەكات، ئەمەو چەندین بابەت و كێشەی دیكەی پەیوەست بە زەوی وزارو پڕۆژەكان بەپێی یاساو رێنماییەكان گفتوگۆی تێروتەسەلیان لەسەركرا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 08/05/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 389 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department