كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:54 AM
لە كۆبوونەوەیەكدا... كێشە و پڕۆژەكانی ئاودێری و ئاوی ژێر زەوی تاوتوێكران

بە مەبەستی لەنزیكەوە ئاشنابوون بە رەوشی ئاوی ژێر زەوی لە هەرێمی كوردستان و شێوازی كاركردنی فەرمانگە تایبەتییەكانی ئەو كەرتە، بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە گەڵ محەمەدەمین فارس پێندڕۆیی بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەكانی ئاو و سەرجەم بەڕێوەبەرانی فەرمانگەكانی ئاودێری و ئاوی ژێر زەویی پارێزگاكانی هەرێم كۆبۆوە، لە میانی كۆبوونەوەكەدا سەرەتا باس لە بارینی بارانی ئەم دواییە كرا كە كاریگەریی ئەرێنی هەبوو بۆ سەر زیادبوونی ئاستی ئاوی ژێر زەوی و ژیاندنەوەی كانیاوو سەرچاوەكانی ئاو، لە لایەكی دیكەدا ئاماژە بە پڕۆژەكان كرا لەگەڵ ئەنجامدانی توێژینەوەی پێویست بۆ رەوشی ئاو كە لە هەندێ ناوچە جێبەجێ دەكرێت، هاوكات كاریگەریی قەیرانی دارایی بۆ سەر پڕۆژەكان تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو، هەر لەم رووەوە جەختكرایەوە لەسەر پابەند بوون بەو رێنماییانەی كە لە وەزارەتەوە گشتاندنی بۆ كراوە تایبەت بە لێدانی بیر و بەدواداچوونی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئامێرانەی كە بە نایاسایی بیر لێدەدەن و رادەستكردنیان بە كارگەی ئاسن و لێپرسینەوە لەگەڵ سەرپێچیكاران و دووپاتكرایەوە كە نابێ هیچ ئاسانكارییەكیان بۆ بكرێت، ئەمەو لە كۆتاییدا هەندێ بابەتی پەیوەست بە كارگێڕیی فەرمانگەكان بە تێرو تەسەلی گفتوگۆیان دەربارە كرا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 03/04/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1665 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department