|
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە چالاكی و كێشەكانی لق و هۆبە كشتوكاڵییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی هەولێر دەكۆڵێتەوە |
بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد لەگەڵ بەڕێوەبەرو بەرپرسانی لق و هۆبە كشتوكاڵییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی هەولێر، لە كۆبوونەوەكەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت ئامادەی بوون، سەرەتا دەستخۆشی لێكردن لەبەر راپەڕاندنی ئیش و كاری هاووڵاتییان بە گشتی و جووتیاران بە تایبەتی، هەروەها روونی كردەوە كە وێڕای ئەو قەیرانە داراییەی كە هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، بەڵام وەزارەت و فەرمانگەكان بە گشتی هەنگاوی باشیان هەڵێناوە بۆ برەودان بە كەرتی كشتوكاڵ، هەروەها سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانیش بە گرنگییەوە لە كشتوكاڵ دەڕوانێت تاكو ببێتە سێكتەرێكی سەرەكی و گرنگ بۆ ئابووریی كوردستان، دواتر باسی لە چەند خاڵێك كرد، لەوانە مامەڵەی باش لەگەڵ موراجیع و جووتیاران و راپەڕاندنی داواكاری و پێداویستییەكانیان بەپێی ئەو توانایەی لەژێر دەستیاندایە، سەبارەت بە سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانیش جەختی كردەوە كە بەردەوام بن لە چاودێری و بەدواداچوون و سوودو زانیاری بە جووتیاران بگەیەنن، داواشی كرد كە داتاو ئاماری ورد و درووست بدەنە لایەنی پەیوەندیدار تاكو بەپێچەوانەوە دووچاری كێشەو گرفت نەبنەوە، سەبارەت بە زێدەڕۆییش جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە هەر یەكە لەلای خۆیەوە لایەنی پەیوەندیدار ئاگاداربكاتەوەو راپۆرتی خۆیان ئامادەبكەن تاكو بتوانن رێگە لەم زێدەڕۆییانە بگرن، لەسەر خاڵێكی دیكەش هەڵوەستەی كرد ئەویش ئەوەیە كە نابێ لق و هۆبەكان دانی ئابوونە بە یەكێتیی جووتیاران بكەنە مەرج بۆ راییكردنی مامەڵەكانی جووتیاران، دواتر داواشی لێكردن كە پڕۆژە ستراتیژییەكانیان دەست نیشان بكەن تاكو بەپێی ئەو بڕە پارەیەی كە 20 ملیار دینارە وەك پاڵپشتیی كشتوكاڵی( اعانات زراعیە)بكرێ بخرێتە خشتەی جێبەجێكردنی پڕۆژەكان, ئەمەو دواتر بەڕێوەبەران و بەرپرسانی لق و هۆبە كشتوكاڵییەكان باسیان لە چالاكی و كێشەكانیان كردو لەلایەن وەزیرەوە رێگەچارەی گونجاویان بۆ دەستنیشان كرا.
|
نوسراوه له بهروارى 05/07/2017
ئهم لاپهڕهيه 467 جار بينراوه
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه

|
|
|
|
|
|
|