كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:49 AM
وەزیری کشتوکاڵ: بایەخی زیاتر بە تاقیگەکان دەدەین

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتیكردەوە: لەمەودوا گرنگیەكی زۆر زیاتر بەناوەندە زانستیەكانی وەزارەتەكەیان دەدەن، لە پێناو پشت بەستن بە زانست و پێشكەوتنەكان لە پەرەپێدانی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان و ستایشی كۆشش و ماندووبوونی ستافی تاقیگەی ناوەندی ڤێتەرنەری هەرێمی كوردستانی كرد لە پای خزمەت و هەوڵەكانیان. ئەمڕۆ یەكشەممە8/9/2019، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەڕێوەبەرایەتی تاقیگەی ناوەندی ڤێتەرنەری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی بەسەر كردەوە. لەسەردانەكەیدا وەزیری كشتوكاڵ لەگەڵ بەرێوەبەری تاقیگەو بەرپرسی بەشەكان و فەرمانبەرانی تاقیگەکە کۆبۆوە و باس لە بەرێوەچوونی كارەكانیان و پێداویستیەكانی تاقیگە كرا. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پشتگیری تەواوی بۆ تاقیگەكە دەربڕی و ئاماژەی بەوەكرد، لەمەودوا گرنگیەكی زۆر زیاتر بەناوەندە زانستیەكانی وەزارەتەكەیان دەدەن لە پێناو پشت بەستن بە زانست و پێشكەوتنەكان لە پەرەپێدانی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان دا. هەروەها ستایشی كۆشش و ماندووبونی ستافی تاقیگەی ناوەندی ڤێتەرنەری هەرێمی كوردستانی كرد لە پای خزمەتكردن بە تەندروستی هاوڵاتیان. وەزیری كشتوكاڵ بەڵێنی دا کە لەچوار چێوەی توانای وەزارەتی كشتوكاڵ پێداویستیەكانی تاقیگە دابین دەكەن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 08/09/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 87 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department