كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:53 AM
كۆمپانیای كوادرای سویسری بە نیازە گەنمی جووتیارانی كوردستان بكڕێتەوە

سیمۆ ئارنۆڵد بەڕێوەبەری كۆمپانیای كوادرای سویسری كە كاری بازرگانیكردنی گەنمە رایگەیاند كە بەنیازە دوای رێككەوتن لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان گەنمی جووتیارانی هەرێم بكڕێتەوە، لە میانی دیدارێكی بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوونی وەزارەت ئەم پێشنیارە بە تێروتەسەلی باسی لێوەكرا، سەرباری ئەمەش كۆمپانیاكە دەیەوێت سایلۆ لە كوردستان دروست بكات و گەنمی باوەڕپێكراو بۆ جووتیاران دابین بكات و دواتریش لێیان بكڕێتەوە، عەبدولستار مەجید جەختی كردەوە كە ئەوان وەك وەزارەت لاریان نییە، بەڵام پێویستە وەك كۆمپانیای كوادارا پێشتر پڕۆپۆزەڵێك ئامادەبكەن كە تێیدا نرخی پلەكانی گەنم دیاری بكەن لەگەڵ رێژەی پڕۆتین، هەموو ساڵێكیش رێنمایی تازە بۆ ئەم بابەتە دەدرەچێت كە دەتوانن كۆپییەكی لێ وەرگرن، لە هەمان كاتدا دەبێ ئەو بنەتۆییەی هاوردە دەكرێت لەلایەن حكومەتی عێراقەوە باوەڕپێكراو بێت، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو هەموو ئاسانكارییەكی پێویستی خستە بەردەم كۆمپانیاكە تاكو پڕۆژەكەی جێبەجێ بكات، شایانی باسە كۆمپانیای كوادرای سویسڕی ساڵانە نزیكە 5 ملیۆن تەن گەنم بە بازاڕ دەكەن لە زۆربەی وڵاتانی جیهان.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 19/06/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1612 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department