هەنگەوانانى کوردستان دووپاتى دەکەنەوە کە بڕیارى وەزیرى کشتوکاڵ سەبارەت بە قەدەغەى هاوردەکردنى هەنگوین رۆڵیکى گرنگ و بەرچاوى بینیوە لە خزمەت و سوود گەیاندن بەو کەسانەى کارى هەنگەوانى دەکەن لە کوردستان و ستایشى کۆششەکانى وەزیر و وەزارەتى کشتوکاڵیان کرد لە پاى هەوڵەکانیان بۆ پاراستنى بەرهەمى ناوخۆیی و هاندانى جووتیاران و هەنگەوانان بۆ پەرەپێدانى پیشە و زیادکردنى بەرهەمەکانیان. ئەمڕۆ (٢٨/١٠/٢٠١٩) بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو پێشوازى کرد لە نوێنەرانى هەنگەوانانى کوردستان و لە دیدارێکدا لە بارەى کردنەوەى پیشانگاى تایبەت بە بەرهەمى هەنگوینى ناوخۆیی گفتوگۆ کرا کە بڕێارە لە چەند رۆژى داهاتوو لە سلێمانى بکرێتەوە و لەو پیشانگایەدا خەڵک دەتوانن راستەوخۆ هەنگوین لە هەنگەوانان بکڕن. لە بەشێکى ترى دیدارەکەدا دەربارەى ئاستى بەرهەمى ناوخۆیی هەنگوین و چۆنییەتى بەرز کردنەوەى ئاستى بەرهەم و پەرەپێدانى پیشەى هەنگەوانى و گرفت و لەمپەرەکانى بەردەم کارى هەنگەوانان و یەکشخستنى رێکخراوەکانى هەنگەوانى گفتوگۆ کرا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی