بەسەرپەرشتی دكتۆر خالس ئەحمەد حەمەدەمین بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بەئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەكان و بەڕێوەبەرانی فەرمانگەكان و بەرپرسانی یەكەكانی ژمێریاری و بەڕێوەبەرانی كارگێڕی و خۆیەتیی وەزارەت و سەرجەم فەرمانگاكان، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە دیوانی وەزارەت كۆبوونەوەیەكی فراوان بەڕێوەچوو، كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە باسكردنی ناوەڕۆكی ئەو كۆبوونەوەیەی كە رۆژی پێشتر شاندێکی حکومەتی عێراق لە هەولێر لەبارەی وردبینی مووچە لەگەڵ سەرجەم وەزارەتەكان بەڕێوەچوو، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا جەخت لەسەر ئامادەكردنی فۆرمی تایبەت بە میلاكات و ناوی فەرمانبەرانی هەر فەرمانگەیەك كرایەوە، هەروەها فۆرمێك بە بوودجەو مووچە و شایستە داراییەكان، بە تێروتەسەلی روونكردنەوە درایە ئامادەبووان دەربارەی شێوازو چۆنێتیی ئامادەكردنی لیستەكان، بەمەبەستی رێكخستن و ئامادەكاریی بۆ پێشوازیكردن و وردبینیكردن لەگەڵ ئەو لیژنەیەی بەغدا كە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو سەردانی دیوانی وەزارەتی كشتوكاڵ دەكات ، دواتر لەلایەن بەشداربووانی كۆبوونەوەكەوە پرسیارو راو سەرنج و بەدواداچوون بۆ ناوەڕۆكی خاڵەكان خرایەڕوو.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چهند وێنهيهكى هاوپێچ كليك بكه بۆ بينينيان
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی