كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:52 AM
وەزیری كشتوكاڵ و نوێنەری (فاو) رێككەوتننامەیەك واژۆدەكەن تەرخانكردنی بوودجەیەك بۆ پێشخستنی ژیانی لادێیی و خۆراكدانی ئاوارەكان و جووتيارانی كوردستان

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە مستەر پۆڵ شلۆنكی جێگری هەماهەنگكاری رێكخراوی(فاو) لە هەرێمی كوردستان و دكتۆر هیلال عەبدولقادر بەڕێوەبەری پڕۆژەكان لە رێكخراوەكە، لە دیدارێكدا كە بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون ئامادەی بوو، باسیان لەو پڕۆژانە كرد كە فاو لە هەولێرو دهۆك جێبەجێیان دەكات بەپێی بوودجەیەك كە بە پاڵپشتیی GIZ دابینكراوە، تایبەت بە راهێنانی ئاوارە و پەنابەرانی سوری و عێراقی و جووتیارانی كوردستان لەسەر خانووی پلاستیك و مێش هەنگوین و شیرەمەنی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وێڕای دەستخۆشی لە رێكخراوی فاو هیوای خواست كە لە زۆر پڕۆژەی دیكەشدا بەشداربن بۆ بووژاندنەوەی كەرتی كشتوكاڵ و پەیداكردنی هەلی كار بۆ ئاوارەو پەنابەران و جووتیاران، ئاماژەشی بە رۆڵی فاو كرد لە ساڵانی رابردوودا كە خزمەتێكی بەرچاوی جووتیاران و كەرتی كشتوكاڵ و سامانی ئاژەڵی كردووە بە دابینكردنی فاكسين و بنەتۆو كەلوپەل و ئامێرو كەرەستەی كشتوكاڵی، لەلای خۆشیەوە جێگری هەماهەنگكاری فاو هیوای خواست كە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو هەماهەنگيی رێكخراوەكە بكات و یارمەتیدەر بێت بۆ راپەڕاندنی ئیش و كارەكانیان، دواتر رێكەوتننامەكە لەلایەن عەبدولستار مەجیدو مستەر پۆڵ شلۆنكی بە ئامادەبوونی پەیامنێرانی میدیاكان واژۆكرا، ئینجا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا وەزیری كشتوكاڵ و نوێنەرانی فاو بەتێروتەسەلی باسیان لە ناوەڕۆكی ئەم رێككەوتننامەیە كرد و وەڵامی پرسیاری پەیامنێرانیان دایەوە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 18/06/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 336 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department