كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:48 AM
راگەیاندراوێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو

هاونیشتمانیانی ئازیز بەهیوای تەندروستیەكی باش و پابەند بوون بە رێنمایە تەندروستیەكان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا. ئەمڕۆ هەینی2020/3/13، لیژنەی باڵا بڕیاریدا هەموو ئەو بازرگانانەی پێداویستیەكانی ناو عەلوەكان و كەلو پەلی خۆراكی( پێداویستی رۆژانەی خەڵك) بۆ ناو بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان هاوردە دەكەن، لەچوار چێوەی یاسا و رێنمایەكان كارەكانی خۆیان رادەپەڕێنن بە رەچاوكردنی رێنمایەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا. بۆیە لێرەوە كوردستانیان دڵنیا دەكەینەوە كە هیچ گرفت لە پێداویستی رۆژانە دروست نابێت و بەپێی خواستی بازاڕ پێداویستیەكان بەردەوام هاوردە دەكرێت. هەروەها چاودێری نرخ لە بازاڕەكان دەكەین بۆ ئەوەی هیچ بارگرانیەك لەسەر شانی هاوڵاتیان دروست نەبێت، دڵنیایش بە هاوڵاتیانمان دەدەین كەپێداویستی رۆژانە لە سەوزەو میوە و خۆراك وەك پێشتر هاوردە دەكرێت و پێویست بە دروستكردنی قەڵەباڵغی و دڵەڕاوكێ ناكات. وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو 2020/3/13

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 13/03/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 40 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department