كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:47 AM
کارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزووری کەوتەوەکار

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەڵێت: لەماوەی رابردوو هەوڵەكانمان بەردەوامی هەبوو بۆ بەگەڕخستنەوەی كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور، ئێستاش كاتێك بەگەڕخرایەوە جێگەی خۆشحاڵیە. كاك حسێن حەمەكەریم، بەڕێوەبەری گشتی و وتەبێژی وەزارەت لەگەڵ كاك ستار محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە سەردانی كارگەكەیان كردو لەگەڵ خاوەنی كارگەكە گفتوگۆیان كرد، پێمان راگەیاندن كە پشتگیری تەواوی ئەم كارگەیە دەكەین لە چوار چێوەی یاسا بەركارەكان. داوا لە جوتیارانی خۆشەویست دەكەین هەماهەنگی بكەن بۆ پێدانی بەرهەمەكانیان بەكارگەكە و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاویش هاوكاریانە. هەوڵەكانمان بەردەوامی دەبێت بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی جوتیاران بە دۆزینەوەی بازاڕ و دروستكردنی كارگە و ساردكەرەوە. دەمەوێت لێرەشەوە رابگەینم، ئەمساڵ لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی توێژینەوە و رێنمایی كشتوكاڵی وەزارەتمان پێنج جۆر تەرزی تەماتە توێژینەوەی لەسەر كراوە، ئەنجامی سەرەتای دڵخۆشكەرە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 23/07/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 43 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department