كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:49 AM
وەزیرى کشتوکاڵ، پێشوازى لە وەفدێکى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى ئافرەتان و خێزان کرد

پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ (٣-٩-٢٠١٩)، بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، لە دیوانى وەزارەت پێشوازى کرد لە کوردە عومەر، بەڕێوەبەرى گشتى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى ئافرەتان و خێزان و وەفدێکى هاوڕێى. لە دیدارێکدا وەفدى میوان پیرۆزباییان لە خاتوو بێگەرد تاڵەبانى کرد بە بۆنەى دەستبەرکاربوونى لە پۆستى وەزیرى کشتوکاڵ و داوایان لێکرد هاوکارى بەڕێوەبەراتییەکەیان بێت لە پێناو هەرچى زیاتر راپەڕاندنى ئەرکەکانیان و چەسپاندنى هەرچى زیاترى ئاشى کۆمەڵایەتى لە کوردستان و بەگژداچوونەوەى هەر جۆرە جیاکارییەکى جێندەرى و توندوتیژییەکان دژ بە ژنان و خێزان. وەزیرى کشتوکاڵ وێراى دووپاتکردنەوەى پشتیوانى خۆى بۆ سەرخستنى کار و ئەرکەکانیان، ستایشى کارو چالاکییەکانى ئەو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەى کرد و رۆڵى ئەوانى لە کەمکرنەوەى توندو تیژى بەرامبەرامبەر ژنان بەرز نرخاند.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 03/09/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 70 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department