كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:54 AM
كۆبوونەوەیەكی فراوان تایبەت بە یاسای كەرەنتینەی كشتوكاڵیی هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا

بەمەبەستی رێكخستن و زیاتر كاراكردنی كەرەنتینە كشتوكاڵییەكانی سەر سنوور لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و زیاتر گفتوگۆكردن لەسەر یاسای تایبەت بەو بوارە لە دیوانی وەزارەت بە ئامادەبوونی بەڕێزان عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو دكتۆر رێكەوت محەمەد رەشید وەزیری تەندروستی و دكتۆر عەلی سندی وەزیری پلاندانان و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە وەكالەت و رابەر سدیق بریكاری وەزارەتی دارایی و ئابووری و ژمارەیەك لە پسپۆڕانی لایەنە بەشدارەكان بەڕێوەچوو، لە میانی كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر ناوەڕۆكی ماددە(5)ی یاسای فیدڕاڵی نوێی كەرەنتینەی كشتوكاڵی ژمارە(6)ی ساڵی 2012 كرایەوە، دوای گفتوگۆی تێروتەسەل و خستنەڕووی سەرنج و تێبینییەكان لەلایەن وەزیرەكانەوە بڕیاردرا هەفتەی داهاتوودا لیژنەیەكی هاوبەش لە نوێنەرانی ئەو لایەنانە پێكبهێنرێت و كۆبوونەوەیەك لە دیوانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو تاكو بگەنە دیدگاو رایەكی یەكگرتوو لەسەر ئەو ماددەیەو كۆی پڕۆژە یاسایەكەو دواتر رێكبخرێتەوەو بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەرزبكرێتەوەو لەوێشەوە بۆ پەرلەمانی كوردستان بنێردرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 23/11/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1176 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department