كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:54 AM
پڕۆژەی ستراتیژی كشتوكاڵی و ئاودێریش دەگرێتەوە.. بە قەرزی درێژخایەنی پتر لە 30 ملیار دۆلار كۆمپانیایەكی ئیتاڵی چەندین پڕۆژە لە كوردستان جێبەجێ دەكات

بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە كشتوكاڵی و ئاودێرییەكان لە هەرێمی كوردستان، پێویست بە قەرزی درێژخایەنی دەرەكی دەكات تا بتوانرێت هەنگاو بەرەو خودبژیوی و تێراخۆ بنرێت، گروپی كۆمپانیای لۆگای ئیتاڵی لەم رووەوە بە نیازە هاوكاریی حكومەتی هەرێم بكات، ئەمڕۆش لە دیدارێكی نێوان عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و شاندێكی كۆمپانیای ناوبراو بە سەرۆكایەتی لۆگا جاردی و ئەحمەد بەرزنجی سەرۆكی گروپی كۆمپانیای بەرزنجی، بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرە گشتییەكان باس لەم هاوكارییە كرا لە چەند بوارێك بۆ پارەداركردنی پڕۆژەكان بە پێدانی قەرزی درێژخایەن، شاندەكە روونی كردەوە كە ئەوان چاوەڕوانی ئەولەویاتی پڕۆژە ستراتیژییەكانی كشتوكاڵ لە وەزارەت دەكەن تاكو دیراسەی بكەن و دواتر وەڵامی وەزارەت بدەنەوە، جەختیش كرایەوە لەسەر میكانیزمی پێدانی ئەو قەرزە كە بێ سوو بێت و ماوەكەشی تاكەی بێت، گرنگترین پڕۆژەش هەروەك وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی پێدا بریتییە لە بەرهەمە گرنگەكانی وەك ماسی و بەروبوومی سەوزەو بەنداوەكان كە لە ئێستادا 24 پڕۆژەی بەنداوەكان لەژێر جێبەجێكردندایە و لەبەر قەیرانی دارایی ئێستای هەرێمی كوردستان نەتوانراوە تەواوبكرێن، دواتر لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیی هاوبەش بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری میدیاكان، وەزیر و شاندەكە بە تێروتەسەلی رۆشناییان خستە سەر ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە لەوانە هەروەك عەبدولستار مەجید ئاماژەی پێ دا كە بەهۆی ئەو قەیرانە داراییە سەختەی لە ئێستادا هەموو كایەكانی ژیان و ئیداری كوردستانی گرتۆتەوە جێبەجێكردنی سەرجەم پڕۆژەكان لەوانەش كشتوكاڵ راگیراون، رەەنیشی كردەوە كە ئەوان دوای دیداریان لەگەڵ ئەو كۆمپانیایە، بڕیاریان داوە كارئاسانی بكەن بۆ كۆنتاككردنی كەرتی تایبەت لەكەڵ كۆمپانیا ئیتاڵییەكان لە بواری دابینكردنی ماشێنەكانی كشتوكاڵی و پێداویستییەكانی، هەروەها جێبەجێكردنی ئەولەویاتی پڕۆژەكان دوای ئەوەی وەزارەت پڕۆپۆزەلی پڕۆژە پێویست و ستراتیژییەكان ئامادەدەكەن و پێشكەش بە كۆمپانیای لۆگای ئیتاڵی دەكەن تا ئەونیش دیراسەی بكەن و بەپێی ئەولەویات بیخەنە بواری جێبەجێكردنەوە، لەلای خۆشییەوە سەرۆكی شاندەكەی ئیتاڵیا لە وەڵامی پرسیارەكاندا ئاماژەی بەوە كرد كە ئەو پارەیەی بە نیازن لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكاندا وەك قەرزی درێژخایەن پتر لە 30 ملیار دۆلار تەرخان بكەن، كە جگە لە كشتوكاڵ بوارەكانی دیكەی وزەو رێگاوبان و نیشتەجیبوون و زۆر لایەنی دیكەش دەگرێتەوە، ئەحمەد بەرزنجی سەرۆكی كۆمپانیای بەرزنجی ئەویش لە بەشێكی كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكە روونی كردەوە كە لەلایەن ئەوانەوە توانراوە ئەو كۆنتاكتە لەگەڵ وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بكەن، كە بوارەكانی كارەباو گەشەپێدان و كایەكانی دیكە دەگرێتەوەو چاویان بە چەندین بەرپرسی باڵای دیكەی هەرێم دەكەوێت بۆ روونكردنەوەی شێوازو ماوەی پێدانی ئەو قەرزەو جێبەجێكردنی پڕۆژەكان لە هەرێمی كوردستاندا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 22/02/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 792 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department