كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:48 AM
دەیان باڵندەی سیقورینگ مردارەوەبوون

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو توێكاریان بۆ دەكات دەیان باڵندەی سیقورینگ(قورینگ) لەچیایی مامەڕووت لە ناحیەی قەسرێ مردارەوەبوون، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاویش ڤێتێرنەری وەزارەتی راسپاردووە سبەی لەتاقیگەی ناوەندی ڤێتێرنەری توێكاریان بۆ بكەن. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری وەزارەتمان راسپاردووە بەدواداچوون و توێكاری بكەن بۆ مرداربوونی دەیان باڵندەی سیقورینگ(قورینگ) لەچیایی مامەڕووت لە ناحیەی قەسرێ. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لەوەشكردووە، سبەی شەممە2020/4/4 تیمی پزیشكی ڤێتێرنەری لە ڤێتێرنەری هەولێر بەهاوكاری قائیمقامیەتی قەزای چۆمان و ڤێتێرنەری چۆمان دەچنە شوێنەكەو دەست دەكەن بە بەدواداچوون، چەند لاشەیەك دەهێنەوە هەولێر لە تاقیگەی ناوەندی ڤێتێرنەری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو توێكاریان بۆ ئەنجام دەدەن. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشكردووە، محەمەد عەبدوڵا، لەرێكخراوی وارەمیر بۆ پاراستنی ژینگە سەردانی شوێنەكەی كردووە، دەستخۆشی لێ دەكەین و پێشمان وتوه هەماهەنگی لەگەڵ تیمی وەزارەتمان بكات بۆ بەدواداچوون لەپێناو گەیشتن بە ئەنجام.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 03/04/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 93 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department