رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتیIOM ژمارەیەك ئامێری ئاگركوژێنەوە كە بە پاڵەپەستۆی هەوا كاردەكەن وەك دیاریی بۆ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان دابينكردووە، بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بەرپرسی ئۆفیسی رێكخراوەكە لەنێو باخچەی وەزارەت بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان و ژمارەیەك لە كارمەندان، وەك تاقیكردنەوە ئەم ئامێرە بەكارهێنرا، لەلای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سوپاسی رێكخراوی ناوبراوی كرد كە هاوكاریی وەزارەتی كردووە بە دابینكردنی ئەم ئامێرانە بۆ كوژاندنەوەی ئاگر لە دارستان و باخەكان بە تایبەتیش لەم وەرزەی گەرمی هاوین كە پلەكانی گەرما بەرزن و ئەگەری كەوتنەوەی ئاگر زۆرە، شایەنی باسە رێكخراوەكە (25) دانەی لەو ئامێرە بۆ وەزارەت دابینكردووە، بەپێی رووبەری دارستانەكان و بەم شێوەیە بەسەر بەڕێوەبەرایەتییەكانی دارستان و پاوانی پارێزگاكان دابەش دەكرێن: - هەولێر 7 دانە - سلێمانی 9 دانە - دهۆك 5 دانە - هەڵەبجە 2 دانە - گەرمیان 2 دانە
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی